تورکیە: تەقینەوەیەک ڕووی داو ٢ کەس بریندار بوون

0
2562

لە شاری ئەستانبووڵی تورکیا تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون.
بە پێی سەرچاوە هەواڵییەکان لە ئەستانبووڵ “ئەمشەو 9-4-2016، لە گەڕەکی مەجیدیەکۆی شاری ئەستانبووڵ، تەقینەوەیەک لە شوێنی وەستانی پاس روویدا. ھۆکاری تەقینەوەکە بە تەواوی نەزانراوە، تەنیا ئەوەندە نەبێت 2 کەس برینداربوونە.
تەقینەوەکە دوای ئەوە دێت ئیسرائیل رۆژێک پێشتر هۆشداری دابوو.
باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکاش لە ئانکارای پایتەختی تورکیا، ھۆشداری لە ئەنجامدانی ھێرشی چەکداری دابوو دژی گەشتیارانی بیانی لە شارەکانی ئەنتاڵیا و ئەستانبووڵ. پۆلیس و ھێزە ئەمنیەکانی تورکیاش دوای هۆشدارییەكان کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.