ترامپ پشتیوانێکی شارۆچکەسازیی ئیسراییلی وەک باڵوێز لەو وڵاتە هەڵبژارد

0
854

ڕۆژی کورد: دۆناڵد ترامپ، دەیڤید فریدمەن ـی وەک باڵوێزی داهاتووی ئەمریکا لە ئیسراییل هەڵبژارد، کەسێک کە بەتەواوی لەگەڵ شارۆچکەسازیی ئیسراییل هاوڕایە.

بەپێی هەواڵی ڕۆیتێزر، گرووپی ڕاگواستنی دەسەڵاتی سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەیڤید فریدمەن، وەک باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل دەناسێندرێ، کۆماریخوازە جولەکەکانیش زۆر بە زوویی، هاوڕایی خۆیان لەگەڵ ئەو هەڵبژاردنە دەربڕیوە و بەڕێوەبەریی کردەیی کۆماریخوازە جوولەکەکان ئەوەی وەک “پەیامێکی بەهێز بۆ کۆمەڵگای جوولەکەکان” ناودێر کردووە.

ترامپ لە ڕاگەیێندراوی خۆیدا لەمبارەوە گوتوویەتی: “فریدمەن، هاوڕێی لەمێژینە و ڕاوێژکاری جێگای متمانەم منە. لە حاڵێکدا کە ئێمە وێڕای بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەڤاڵبەندەکانمان بۆ ئاشتنی لە خۆرهەڵاتی ناڤین، تێدەکۆشین، پەیوەندیی بەهێزی فریدمەن لەگەڵ ئیسراییل، بناغەی ئەرک و پێ ئەسپێردراویی دپلۆماتیکێتی و خاڵێکی بەرچاوە بۆ وڵاتەکەمان”.

بە گوێرەی هەواڵی نیۆیۆرک تایمز، فریدمەن، پشتیوانی لە شارۆچکەسازییەکانی ئیسراییل دەکات کە ماوەی ٨ ساڵە لەلایەن ئەمریکاوە دژایەتی لەگەڵ دەکرێت و وەک کۆسپێک لەپێش دانوستانەکان ناوی لێدەبردرێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت