ترامپ ٣٠ ڕۆژی دەرفەت دا بە ئەرتەشی ئەمریکا تا گەڵاڵەیەکی نوێ بۆ شکستدانی داعش بخەنە ڕوو

0
803

ڕۆژی کورد: دانڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دوای ئەوەی کە ڕۆژی پێنج شەممەی رابردوو لە وتووێژێک لەگەڵ کاناڵی هەواڵدەریی “فاکس نیوز” گوتی: “دەبێ لە چنگ داعش رزگار ببین، هیچ بژاردەیەکی ترمان لە پێش نیە”، شەوی شەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، فەرمانێکی کردەیی واژۆ کرد کە بەو پێیە، ٣٠ ڕۆژ دەرفەت دراوە بە ئەرتەشی ئەمریکا تا ستراتژییەکی نوێ بۆ شکستی داعش ڕابگەیێنێ”،  بەو شێوەیە، یەکێکی تر لە بەڵێنییەکانی ترامپ لە کاتی هەڵبژاردنەکان دەچتە جواری جێبەجێ کردنەوە.

لەو فەرمانەدا هاتووە، سەرۆک کۆماری ئەمریکا داوا لە فەرماندە سەربازییەکان دەکات کە لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا، ستراتژییەکی گشتگیر و خەریتەگەلێک بۆ شکستی داعش بدەن بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا.

ترامپ هەروەها لەو فەرمانەدا داوای کردووە تا وردەکارییەکانی تێچووی ئەو گەڵاڵەیە بە تەواوی بنووسرێت.

دەیڤید بارنۆ، ژنراڵی خانەنشین کراو کە ڕێبەریی هێزەکانی هاوپەیمانانی لە ئەفغانستان لە نیوان ساڵەکانی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٥ ل ەئەستۆ بووە لە وتووێژێکدا دەڵێ، ترامپ هیوادارە بەوەی کە ئەنجامگەلی خێراتر لە شەڕ بە دژی داعش دەستەبەر بکات و دەشتوانێ بژاردەگەلێکی زێدەتر لەسەر مێز دابنێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت