ترامپ و سەرۆکانی دوو کوریا، لە پەیوەندیەکی تەلەفوونیدا، داماڵینی چەکی ناوکیی کوریای باکووریان تاووتوێ کرد

0
614

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەیوەندیەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ موون جای ئین سەرۆک کۆماری کوریایی باشوور و شینزۆ ئابێدا سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، هەندێک لە پرسە سیاسییەکانی ناوچەکە بەتایبەت لە سەر سیاسەتەکانی ئەمریکا سەبارەت بە کوریایی باکوور، تاوتوێی کرد.

ڕۆژی کورد: ڕۆژی شەمە ۲۸ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۸ی بانەمەڕی ۲۷۱۸ی کوردی، کۆشکی سپی سەبارەت بە پەیوەندییەکی تەلەفوونی نێوان دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و موون جای ئین سەرۆک کۆماری کوریایی باشوور و پاشان لەگەڵ شینزۆ ئابێدا سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و تێدا ئاماژە بە تاوتوێی کردنی هەندێک پرسی سیاسیی ناوچەکە و بە تایبەت سیاسەتەکانی ئەمریکا لە سەر کوریایی باکوور، کراوە.

لە ڕاگەیێندراوەکەی کۆشکی سپی سەبارە پەیوەندییە تەلەفوونییەکەی نێوان “دۆناڵد ترامپ” و “موون جای ئین” هاتووە، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەیوەندیەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ موون جای ئین سەرۆک کۆماری کوریایی باشوور، بە شێوەیەکی گشتی کۆبوونەوەکەی ناوبراو لەگەڵ کیم جۆنگ ئۆن سەرۆک کۆماری کوریایی باکوور، کە لە ۲۷ی مارسی ئەو ساڵ بەڕێوە چوو، باس کرد. هەردوو سەرۆک کۆماری ئەمریکا و کوریایی باشوور لە سەر ئەو خاڵە هاوڕا بوون کە سیاسەتیی زۆرترین گۆشار بە ڕێبەرایەتیی ئەمریکا بۆ سەر کوریایی باکوور کاریگەری ئەوەی هەبوو کە حکوومەتی پیۆنگ یانگ، بێتە سەر ئەو هێڵە کە ئێستا لە سەری دەڕوات.

لە کۆتایی پەیوەندییە تەلەفوونییەکەی نێوان هەردوو سەرۆک کۆماری ئەمریکا و کوریایی باشوور، ئاماژە بەوە کرا کە پرۆسەیەکیی داماڵینی چەکی ئەتۆمی کوریایی باکوور بە تەواوەتی و دڵنیا بوون لەوەی کە گەڕانەوەی بە شێوندا نەبێت، ئاسایش و ئاشتی و ئارامی بۆ نیمچە دۆڕگەی کوریا دەهێنێت.

لە بەشێکی تری ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە، دووای پەیوەندییە تەلەفوونییەکەی سەرۆک ترامپ لەگەڵ سەرۆک کۆماری کوریایی باشوور، پەیوەندی بە شینزۆ ئابێدا سەرۆک وەزیرانی ژاپۆنەوە گرت و چەند پرسێکیان تاوتوێی کردووە.

لە پەیوەندییە تەلەفوونییەکەی نێوان دۆناڵد ترامپ و شینزۆ ئابێدا، ترامپ جەختی لە سەر سیاسەتی زۆرترین گۆشار بۆ سەر کوریایی باکوور لە کاتێکدا کە پرۆسەی دیپلۆماسی بەردەوامە، کردەوە.

لە کۆتایدا جەختیشی لە سەر پێویستی کۆتایی هێنان بە سەرجەم بارنامە ناوەکی و مووشەکە بالیستیکییەکانی کوریایی باکوور کردەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.