ترامپ: ناتۆ ناکارامەیە/هێرش بۆ عێراق هەڵە بوو

0
701

ڕۆژی کورد: دۆنالد ترامپ لە وتووێژێک لەگەڵ ڕۆژنامەی “بیلد” و ڕۆژنامەی بریتانیایی “تایمز” وتووێژێکی ئەنجام داوە و تێیدا باسی لە چەند بابەتی گرنگی وەک هێرش بۆ سەر عێراق، ناکارامەبوون و لەناوچوونی ناتۆ و هەروەها شەری سووریە کردووە.

ترامپ لە وتووێژەکەدا، هێرشی ئەمریکا بۆ عێراقی لە مانگی مارسی ٢٠٠٤ بە هەڵە ناو بردووە و دەڵێ، نەدەبوایە ئەمریکا هیچ کات وابکات، ئەوە مەزنترین هەڵەی ئەمریکا بوە.

ترامپ لەمەڕ ناتۆ دەڵێ ناتۆ کێشەی زۆرن، بە گشتی هەڵوەشاوە و ناکارامەیە. ناتۆ هەر چەند ساڵ بەر لە شکڵ گرتنی ناکارامە و هەڵوەشاوە بووە و ئەندامەکانیشی بڕەپارەی ئەندامەتیی خۆیان بە ڕێکی نادەن و لەلایەکی تریشەوە ناپڕژێتە سەر تیرۆریزم، کەواتە هەڵوەشاوەیە.

لەمەڕ سووریە، ترامپ پشتیوانیی خۆی لە سازکردنی شوێنی ئارام ڕاگەیاند و گوتی، دەکرێ ئەوە بە هاوکاریی ئەو وڵاتانەی ناوچەی کەنداو کە چاوەکانیی ئابووریی باشیان هەیە، ببردرێتە پێش، یان ئەوەی کە ئەو وڵاتانە تێچووەکەی بدەن و ئەمریکاش پیادەی بکات یان ئەوەی کە خۆیان بە گشتی گەڵاڵەکە بەڕێوە ببەن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت