ترامپ بۆ ئێران: جیهان چاوەدێریتان دەکا، مافی خەڵکی ناڕازی بپارێزن

0
455

ناڕەزایەتیەکان لە ئێران بەردەوامن و تا دێ بەربەرینتر دەبنەوە، دەوڵەت و لایەنە جیاجیاکانی ئەمریکاش لە هەمبەر ئەو ناڕەزایەتیە بەربەرینە، هەڵوێستی خۆیان گرتووە. دۆناڵد ترامپ بە شێوەیەکی تێکەڵ بە هەڕەشە، بە ڕژیمی ئێران دەڵێ، ڕێز لە داواکاری و مافەکانی خەڵکی ناڕازی بگرن.

ڕۆژی کورد: دۆنالد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە دوای ڕۆژی دووهەمی ناڕەزایەتیەکان لە ئێران، لە ڕێگای تویتێری تاکەکەسیی خۆیەوە، هەڵوێستی خۆی لەمبارەوە ئاشکرا کرد.

ترامپ لە تویتەکەی خۆیدا نووسیویەتی: “ڕاپۆرتگەلێکی یەکجار زۆر لە ناڕەزایەتی دەربڕینی هێمنانەی شارۆمەندانی ئێرانی بەدژی گەندەڵیی ڕژیم و تاڵان کردنی سامانی خەڵک بۆ دابن کردنی ماڵیی تیرۆریزم لە دەرەوەی ئێران (لەلایەن ڕژیمەوە) بڵاو بۆتەوە. حکومەتی ئێران دەبێ ڕێز لە سەرجەم مافەکانی خەڵک وەکوو مافی ڕا دەربڕین بگرێ. جیهان چاوەدێریتان دەکات.”

هاوکات، “پال ڕایان”، سەرۆکی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکاش، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 30ی دیسامبر بەرانبەر بە 9ی بەفرانباری 1396ی هەتاوی، لە تویتێری خۆیدا، لایەنگریی مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکای لەو ناڕەزایەتیانە دەربڕی.

پال ڕایان، هەروەها نووسیویەتی: “ئەو ناڕەزایەتیانە، ئەنجامی کردەوەگەلی ڕژیمێکە کە هەموو سرنجی خۆی تەرخانی پشتیوانی لە ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان کردووە و سرنجی نەداوەتە سەر کێشە و کەمایەسیەکانی شارۆمەندانی خۆی.

ئەمڕۆ شەممە. 9ی بەفرانباری 1396ی هەتاوی، ناڕەزایەتیەکان لە ئێران، پێیان ناوەتە سێیەمین ڕۆژی خۆی و شارەکانی مەشهەد، ڕەشت، هەمەدان، قەزوێن، شیراز و هەمەدان و چەندین شاری تری گرتووەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.