ترامپ: ئێران یاری بە ئاگر دەکا

0
1189

ڕۆژی کورد: دانۆڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بۆ دووهەمین جار، ئەمڕۆ هەینی ١٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، هۆشداری دا بە ئێران و گوتی: “ئێران یاری بە ئاگر دەکا”.’

ترامپ لە تویتی لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تویتێر نووسیویەتی: “ئێرانیەکان نازانن سەرۆک ئۆباما چەندە لەگەڵیان دلۆڤان بوو و ڕێزیان نەگرت، من وانیم”.

دۆناڵد ترامپ، دۆینێش ڕایگەیاند کە هەر هەموو بژاردەکان لە هەمبەر ئێران لە سەر مێزن و هیچ لا نەچووە.

بڕیارە ئەمڕۆش هەندێ گەمارۆی نوێ لەلایەن ئەمریکاوە لەسەر ئێران دابندرێ.

هۆکاری دانانی ئەو گەمارۆ نوێیانە دەگەڕێتەوە بۆ تاقیکاریی موشەکی بالستیکیی ئێران لە یەکشەممەی ڕابردوودا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت