ترامپ: ئۆباما ئێرانى کردە هێزێکى گەورە لە ناوچە دا

0
522

دوناڵد ترامپ یەکیک لە پاڵێوراوانى  کۆمارى خواز بۆ سەرۆکایەتى ئەمریکا دواى سەرکەوتن لە پینج ئەیالەت بەسەرپاڵێوراوانى کۆمارى خوازى دیکە لە وتەیەک دا رەخنەى لە سیاسەتى دەروەى ئەمریکا بە تایبەتى لە رۆژهەلاتى ناوەڕاست گرت.

لە وتەیە دا ترامپ ئاماژەى پێدا کە سەرۆکى ولاتى من واتە ئۆباما بەر لە هەموو کەسیک لە بەرامبەر دوژمنانى ئێمە سەردادەنوێنی و بۆتە هۆى ئەوەى کە ئێران ببێتە هێزیکى گەورە لە ناوچە دا.

هەروەها لە بەشێکى ترى وتەکەى دا ڕەخنەى توندى لە ڕێککەوتناامەى ئەتومى گرت و گوتى ئەگەر سەرکەوتن بە دەست بێنم لە هەڵبژاردنەکانى ئەمریکا ئەوا ئێران هیچ کات ناتوانێت ببێتە خاوەنى چەکى ئەتۆمى.

لە بەشیکى ترى وتەکەیدا باس لە گرنگى ئسرائیل کرد و گوتى تەنیا دەسهەلاتى دێموکراسی ناوچەىە کە دەبێ ئێمە پشتیوانى تەواو لە ئیسرائیل بکەین لە بەرامبەر ئێران دا هەروەها دەبێ هەموو هاوپەیمانەکانمان ئامادە بن بۆ ئەوەى زیاتر پێشی بە کردوەکانى ئێران بگرین.

شایانى باسە دونالد ترامپ یەکێک لە پاڵێوراوانى کۆمارى خوازە تا ئێستا بە تەواوى وەکو نوێنەرى کۆمارى خوازەکان بۆ هەڵبژاردنى ئەمساڵى ئەمریکا دیارى نەکراوە بەردەوام وتەکانى دەنگۆیەکى زۆر لە میدیاکان دەخاتەوە .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.