لە باژێڕی وان سێ تەقینەوە ڕووی دا

0
1129

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکان، لە نزیک بەڕێوەبەریی ئاسایشی ناوچەی ڕێیا ئەرموشێ، ٣ تەقینەوەی جیاجیا هاتۆتە ئاراوە.

هەواڵدەریی DİHA ڕایگەیاند، تەقینەوەیەک لە گەڕەکی سەرحەد لە نزیک بەڕێوەبەریی ئاسایشی ناوچەی ڕێیا ئەرمووشێ، ڕووی داوە.

هەروەها ماوەیەکی کورت دوای ئەو تەقینەوەیە، دوو تەقینەوەی دیکەش ڕووی داوە.

دەگوترێ لە گەڕەکی بۆستانچی لە باژێڕی وان، ئاڵۆزیش هاتۆتە ئاراوە.

لە ئێستادا هێزەکانی تورکیە بە کەرستەی سەربازییەوە لەو شوێنانە جێگیر بوون و ناوچەکەیان گرتۆتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان.

تا ئێستا هیچ هێز و لایەنێک ئەنجامدانی ئەو تەقینەوانەی وەئەستۆ نەگرتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت