ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لایەنگرانی موقتەدا سەدر، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەهەمبەر گەندەڵیی حکومەتی ئێستای بەغدا و لەسەر داواکاریی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ئایینیی شیعەکانی عێراق، لە بەغدا ڕژانە شەقامەکان.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی فەڕانسە، بە هۆی تێکهەڵچوون لە نێوان ناڕازییەکان و پۆلیس، تا ئێستا ٧ کەس کوژراون و دەیان کەسیش بریندارن.
ناڕازییان داوای گۆڕینی پێکهاتەی کۆمیسیۆنی چاوەدێری لەسەر هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی عێراق لە مانگی سێپتامبر و هەروەها پێکهاتنی کۆمیسیۆنێکی سەربە خۆ دەکەن.
موقتەدا سەدر داوای لە لایەنگرانی کردووە کە لە ناوچەی سەوز (خەزرا)ـی بەغدا نزیک نەبنەوە.
پۆلیس ڕایگەیاندووە، سەرەتا ناڕەزایەتییەکان هێمنانە بووە و هیچ پێکدادانێک لە ئارادا نەبووە بەڵام دوای ئەوەی هەندێک لە ناڕازییان ویستوویانە لە ناوچەی سەوز تێپەڕ بن و هێرش بکەنە سەر بنکە دەوڵەتییەکان، ئاڵۆزی هاتۆتە ئاراوە.
موقتەدا سەدر ڕایگەیاندووە، حەدیدەر ئەلعەبادی بەرپرسی خوێنی ئەو کەسانە و هۆکاری هاتنە ئارای ناڕەزایەتییەکانە.
پێشتریش لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە مانگی ئاوریلی ٢٠١٦ هێرشیان کردە سەر پارلمانی عێراق.