تاڵەبانی ئەفغانستان چەند بەڵگەیەکی لە پەیوەندیی نێوان خۆیان و ئێران و ڕووسیە بڵاو کردەوە

0
859
In this file image taken from a video recording, Omar Khalid Khorasani (C), a top Pakistan Taliban commander, gives an interview in Pakistan's Mohmand tribal region on June 2, 2011. General Asim Bajwa, director general of the Pakistani army's media division, reported the death of Umar Narai, also known as Khalifa Umar Mansoor or Khalid Khurasani, in a message on Twitter on July 13, 2016. REUTERS/Handout/File Photo TPX IMAGES OF THE DAY

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئاناتولی، “تاڵەبانی ئەفغانستان”، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیدا، چەندین بەڵگەی بڵاو کردۆتەوە کە پەیوەندیی نێوان ئەو ڕێکخراوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و ڕووسیە دەسەلمێنێت.

تاڵەبانی ئەفغانستان هەروەها ڕاشیگەیاندووە کە ئەو پەیوەندییانە نیشاندەری “بەفەرمی ناسین و ڕەوایی پێدان”ـی ئەو گرووپە و “سەرکەوتنە دیپلۆماتیکیەکان”ـیەتی.

گرووۆی تاڵەبانی ئەفغانستان لە ڕاگەیێندراوەکەیدا ڕایگەیاندووە: “ئەوەی ئێمە دڵخۆش دەکات ئەوەیە کە دەبینین کە وڵاتانی ناوچە، لەو ڕاستییە تێگەیشتوون کە ئیماراتی ئیسلامیی ئەفغانستان “تاڵەبان”، هێزێکی سیاسی و سەربازییە”.

لەو ڕاگەیێندراوەدا هەروەها هاتووە: “هەڵوێستی تاڵەبان و چالاکییەکانی، دەرخەری شۆڕشێکی خەڵکی بە دژی داگیرکاریی دەرەکییە و بەدوای لە خەسار و زیان پێگەیاندن لە وڵاتانی ترەوە نیە”

بە سەرنج دان بەو ساڵی دەست بەکاربوونی تاڵەبان و هەروەها شەڕەکانی ئەو گرووپە لەلایەک و هێرشی سای ٢٠٠١ی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان لە لایەکی تر کە ڕووخانی ڕژیمی تاڵبانی لێکەوتەوە، ڕوون نیە مەبەستی تاڵەبانی ئەفغانستان لە دوژمنی دەرەکی، لەو ڕاگەیێندراوەدا، کێیە.

باسی پێوەندیی نێوان ئێران و تاڵبان، لەو کاتەوە هاتە بەرباس کە دەرکەوت مەلا ئەختەر مەنسوور، ڕێبەری تاڵەبان، سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لە هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ئەمریکاییەکان لە پاکستان کوژرا.

لەوێ دەرکەوت کە مەلا ئەختەر، چەندین سەفەری بە پاسپۆرتی بڕواپێکرای ئێرانییەوە ئەنجام داوە و تەنیا چەند کاتژمێر بەر لە  کوژرانی لە ئێرانەوە هاتۆتە ناو پاکستان.

جان نیکلسۆن، فەرماندەی باڵای سەربازیی ئەمریکا لە ئەفغانستانیش لەو ماوەی دواییدا باسی لە “خۆتێخزاندنی شەڕەنگێزانە”ـی هێزە دەرەکییەکان لە ئەفغانستان کردووە و ڕەخنەی توندیشی لێ گرتووە و گوتبووشی: “ڕووسیە لای وایە کە تاڵەبان لەگەڵ داعش لە شەڕ دایە، هەر بۆیەش هاوکاری دەکات، بەڵام ئەو بۆچوونەی ڕووسیە هەڵەیە و تەنیا و تەنیا لاوازبوونی ناتۆ و دەوڵەتی ئەفغانستانی لێدەکەوێتەوە”.

جان نیکلسۆن، لەو لێدوانەی خۆیدا، کۆماری ئیسلامیشی بە هاوشێوەی ڕووسیە لە قەڵەم دابوو و گوتبووی پەیوەندیگەلێک لە نێوان ئێران و ئەفغانستاندا بوونی هەیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستانیش لە ماوەی ڕابردوودا بە ڕاشکاوانە داوای لە ئێران کردووە تا دەست لە پشتیوانی کردنی گرووپی تاڵەبان و خۆتێهەڵقووتاندن لە کاروباری ناوخۆیی ئەفغانستان هەڵبگرێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت