“بە یەک گەیشتنى دو ئەڤیندار دواى ٧٠ ساڵ “ئەڤین نامرێ

0
628

نۆرد توماس سەرباز لە هێزەکانى ئەمریکا بەشدارى لە شەڕى دوەمى جیهان دەکات. تەمەنى نۆرد ٢١ ساڵ دەبێ کە بۆ وڵاتى ئنگلیس دەنێردرێ. لە وڵاتى ئنگلیس لە گەڵ کچێکى تەمەن ١٧ ساڵە بە ناوى جۆیس دورانت موریس ئاشنا دەبێ، هەر زوو دڵ ئەدەن بە یەکترى و پەیوەندیەکى سۆزدارى لە نێوانیان دروست دەبێ. ئەم پەیوەندیە سۆزداریە چەند مانگێک دەخایەنێ، تا ئەو کاتەى کە نۆردی سەرباز ئاگادار دەکرێتەوە دەبێ بگوازریتەوە بۆ نورماندى. ئیتر ساتى جوداى دێت و نۆرد ناتوانێ لە نزیکەوە ماڵئاواى لە جۆریس بکات.

 دواتر نۆرد لە ڕێگەى نامەوە پەیوەندى بە جۆریس دەگرێت و ئەو نامە گۆڕینەوە بەردەوام دەبێ تا ئەوەى نۆرد دەگەڕیتەوە ئەمریکا لە ویرجینیا نیشتەجێ دەبێت. لە نامەیەک دا داوا لە جۆیس دەکات کە سەردانى ئەمریکا بکات بۆ ئەوەى ژیانى هاوبەش پێک بێنن. چەرخى ڕۆژگار یا چارەنوسی ئەڤینداران کامیان بڵێین دیار نیە. چونکو جۆیس بە هەڵە لە نامەکەى نۆرد تیدەگات، وا تێدەگات کە نوسیویەتى دەیهەوێ ژیانى هاوبەش لە گەڵ ژنێکى تر پیک بێنێ. هەربۆیەش ئیتر نامە بۆ نۆرد نانوسێ، هەردوکیان ژیانی خۆیان بەردەوام دەکەن نۆرد ژن دەهێنێ دواى ٣٠ ساڵ لێى جیا دەبێتەوە. جۆیسیش مێرد دەکات و ساڵێک بەر لە ئێستا مێردەکەى دەمرێ.

 چیرۆکى ئەڤینى جۆیس و نۆرد کوڕەکەی جۆیس پێی دەزانێ و لە ڕێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە دواى نۆرد دا دەگەڕێت، تا هەواڵێک سەبارەت بە نۆرد دەبینێ کە لێ ورد ئەبێتەوە بەڵێ ئەو نۆردی ئەڤیندارى پێشوى جۆیسی دایکیە. دواى دەنگدانەوەى ئەو هەواڵە لە میدیاکان کەمپێین بۆ گەیشتنى ئەو دو ئەڤیندارە بۆ یەکتر دەست پێ دەکات. بە هاوکارى ئەوان چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا جۆیسی ٨٨ ساڵە سەفەرى کرد بۆ ئۆسترالیا، لەوێش نۆردى ٩٣ ساڵە پێشوازى لێکرد و ئەو دو ئەڤیندارە جاریکى تردواى ٧٠ ساڵ بە یەک گەیشتن و بە ڕەنگى پیرى و دەستی لەرزۆک بەڵام ئەڤینى جارانەوە دیداریان نوێ کردەوە بڕیاریان دا لە ڤالانتاینى ئەمساڵە پێکەوە بن و یادیک لە جێژوانى جاران بکەنەوە .

سەرچاوە pilotonilne.com

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.