بە وێنە/ شاری نەغەدە دوای دەنگدان نائارامە

0
1438

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە شاری نەغەدەوە بە ڕۆژی کورد گەیشتوون، لە دوای هەڵبژاردنەکانە، لە شەوی ڕابردوو، شاری نەغەدە نائارامە.

لەدوای ئەوەی کە باس لە ئەگەری یەکەم بوونی عەبدوولکەریم حوسێن زادە، نوێنەری کورد زمانی شارەکانی شنۆ، نەڵۆس و نەغەدە و چوونی ناوبراو بۆ جاری دووهەم بۆ پارلمان جیددی بوو، ئازەرییەکانی شاری نەغەدە شڵەژاون.

شەوی ڕابردوو هەروەک لە بەشی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی کورددا هات، شاری نەغەدە نائارام ىوو و لە بەر دەرگای فەرمانداری ئەم شارە، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی پێکهاتبوو کە تا ئەمڕۆ و کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵەش هەر بەردەوامە و پەرە دەستێنێ.

ئازەرییەکانی شاری نەغەدە باس لە هەبوونی فێڵ و گزە لە هەڵبژاردنەکانی ئەو شارە لە لایەن کوردەکانەوە دەکەن و دەڵێن، کوردی پیرانشار و مهاباد و شوێنی تر هاتوون و بۆ چوونەوەی کورد بۆ پارلمان، دەنگیان داوە.

شایانی ئاماژەیە کە تاقمێک لە ئازەرییە ناڕازییەکانی شاری نەغەدە ئەمڕۆ بەیانی هەڵیانکوتاوەتە یەکێک لە شۆڕاکانی شار و لێیان داوە.

هەندێک هەواڵی پشت ڕاست نەکراوە باس لە دانەوەی درووشمی (مەرگ بۆ کورد) لە لایەن ئازەرییەکانەوە دەکات کە ڕۆژی کورد، پشت ڕاستی ناکاتەوە.

لە ئێستادا شاری نەغەدە نائارامی پێوە دیارە و هێزی دژە شۆڕش لە سەرجەم شوێنەکانی ئەو شارە و بەتایبەتی لای فەرمانداری و شارەوانی، بڵاو بوونەتەوە و کۆنترۆڵی شار دەکەن.

شایانی ئاماژەیە کە سایتی سوڵدووز لە نەگەدە، ئەو کەسانەی ە هیزە دژە ئینقلابییەکانەوە لکاند و نووسی: ئەو کەسانە بە بیانووی نوێنەرەوە کۆ بوونەوە و بە قسەی دژە ئینقلاب لە شەڕ و ئاژاوە و تێکدانی دۆخی شار دەگەڕێن.

photo_2016-02-27_15-36-48

photo_2016-02-27_15-36-54

photo_2016-02-27_15-36-58

photo_2016-02-27_15-37-02

photo_2016-02-27_15-37-09

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.