بە هۆی لافاو تا ئێستا ٣ کەس گیانیان لە دەست داوە

0
526

لەم چەند ڕۆژەی دواییدا شەپۆلێکی بەرینی باران، کوردستانی خۆرهەڵاتی گرتۆتەوە و تا ئێستا لە چەند شار لافاو هەستاوە.

شارەکانی بانە، سەردەشت، ڕەبەت و مەریوان لەو شارانەن کە زۆرترین ڕێژەی باران بارینیان لە خۆ گرتووە، ئاوهەڵدێری “شەڵماش” لە ساری سەردەشت بە شێوەیەکی مەترسدارزیادی کردووە.

لە شارەکانی بانەو مەریوان  و هەروەها ڕووباری کەڵوێ و ئاوهەڵدێری شەڵماش لە شاری سەردەشت، لافاو هەستاوە و زەرەد و زیانێکی زۆری ماڵی لێکەوتۆتەوە و لە هەمان کاتدا تا ئێستا ٣ کەس بەو هۆیە گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی زانیارییەکان و هەروەها بە پێی لێدانی محەممەد فەلاحی، فەرمانداری شاری مەریوان، لە لافاوی ئەو شارە تا ئێستا ٢ کەس گیانیان لە دەست داوە، هەروەها ڕێگای هاتووچووی چەند گووندیش گیراوە.

مردنی ئەو دوو کەسە بە هۆی پەڕینەوەی ترۆمبیل لە ڕووبار بووە کە بە هۆی هەستانی ڕووبار و درووست بوونی لافاو ترۆمبیلەکە وەرگەڕاوە و ٢ کەسی گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو دوو کەسە یەکیان ژنێکی ٢٨ ساڵە و کوڕێکی ٩ ساڵەن کە دایک و کوڕن.

لە لایەکی ترەوە کۆڵبەرێک لە شاری بانە لە کاتی پەڕینەوە لە ڕووبار گیانی لە دەست داوە و تا ئێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.

شایانی باسە کە بەشی کوردستانی خۆرهەڵات لە پڕۆژەکانی ئاوی تەنیا ئاوبەندەکانن کە خەسارێکی زۆریان بۆ کوردستان هەبووە و بەرهەمەکەشیان بۆ شارەکانی تری ئێرانە و لە کوردستان کەمترین پرۆژەی ئاوو ئاوەڕۆ بە شێوەی ستاندارد و ئەوڕۆیی و بۆ کاتی لەم چەشنە ئەنجام دراوە و ئەوەش هۆکارێکە بۆ خەساری گیانی و ماڵیی هاووڵاتیان لە کاتی هەستانی لافاو و بارینی بە خوڕ.

بۆ بینینی لافاوی ئاوهەڵدیری شەلماش لێرە کلیک بکە

بۆ بینینی لافاوی شاری بانە لێرە کلیک بکە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.