ڕۆژی کورد: بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، کاتژمێر ١١ و نیوی ئەمشەو یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی بە هۆی تەقە لێک کردن لە پشت هۆڵی هەڵپەڕکێی موژگان لە بۆکان، کەسێک کوژراوە و دوو کەس بریندار بوون.
دەگوترێ دۆخی دوو کەسە بریندارەکە ناجێگیر و ئاڵۆزە،
تا ئێستا، شەڕ و کێشەی بنەماڵەیی وەک هۆکاری ئەو شەڕ و تەقە لێکردنە ڕاگەیێندراوە.
چەکی بەکارهاتوو لەو تەقەکردنەدا، چەکی ڕاو ڕاگەیێندراوە.