بە هۆی تەقینەوەیەک لە دیاربەکر ٣ پۆلیس کوژران و ٧ هاووڵاتی بریندار بوون

0
841

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی سەرچاوەکانی هەواڵی تورکیە، تەقینەوەیەک لە دیاربەکر هاتتۆتە ئاراوە و بۆتە هۆی کوژران و برینداربوونی چەند کەس.

ڕۆژنامەی دەیلی مەباحی تورکیە لەمبارەوە بڵاوی کردەوە کە لەو تەقینەیەدا، یەکەیەکی هێزەکانی پۆلیسی تورک کراوەتە ئامانج و بەو هۆیەوە ٣ پۆلیس کوژراون.

ئەو یەکەیەی پۆلیس لە نزیک زانکۆی دیجلە هەڵکەوتووە.

هەروەها سەرچاوەکانی هەواڵ باس لە برینداربوونی ٧ کەسی تر تا ئێستا دەکەن.

دەوڵەتی تورک هەر لە ئێستاوە پارتی کرێکارانی کوردستانی وەک بکەری ئەو تەقینەوەیە ناساندووە.

لەلایەکی ترەوە، رژیمی توركیه‌ ناوچەی پارێزگای باتمانی كوردستانی باكووری بۆ ماوەی یەكساڵ وەك ناوچەی تایبه‌تی سەربازیی راگەیاند.
به‌ پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی توركیه‌ والی پارێزگای باتمان، به‌ بیانووی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌ڕاسیۆن له‌ دژی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ناسراو به‌ “په‌كه‌كه‌”، ٣٢ ناوچەی شارەكانی “ساسۆن، كۆزلووك‌ و حەسەن كێف”ی پارێزگای باتمانی وەك ناوچەی تایبه‌تی سەربازیی راگەیاند.

به‌ پێی ئه‌م بڕیاره‌ بۆ ماوەی یەكساڵ هاتوچۆی هاوڵاتییانی مەدەنیی بۆ ئەم ناوچانە قەدەغەیە

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت