بە هۆی تێکهەڵچون لە نێوان جاشەکان و خەڵکی ئاسایی لە مهاباد، ٥ کەس برینداربوون

0
4756

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە مهاباد، شەوی دووشەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی،  لە گەڕەکی “بەری مەدرەوە”ـی ئەو شارە، شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەند جاش و بەکرێگیراوی ڕژیم و کاسبکارانی کورد هاتۆتە ئاراوە.

پاش ئەوەی کە جاش و چەکدارەکانی ڕژیم لە شوێنێک بە ناوی دۆڵی سیاقۆڵ، دەست بەسەر کەلوپەلی کاسبکاران دادەگرن، خزم و کەسوکاریان بە هانایانەوە دەچن و لە شوێنیک نزیک بە تالاری نەورۆز هەڵکەوتوو لە سەر جادەی هەمزاوا بۆ مەهاباد، بە بێ هیچ چەک و چۆڵێک، پێشیان بە هێزەکانی ڕژیم گرتووە و کەلوپەلەکانیان لێ دەستێننەوە. دوای کاتژمێرێک کەس و کاری کاسبکارەکان بۆ مەسڵەت کردن و ‌هێورکردنەوە دۆخەکە چەند کەیخودایەک دەنێرنە لای مەنگوڕەکان. بەڵام بێ دەستکەوت دەگەڕێنەوە. دواتر جاشەکان کە سەر بە خێڵەکانی مەنگوڕەکانن  لە گەڕەکی “بەری مەدرەسە” هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کاسبکارەکان.

بەپێی زانیارییەکانی هەواڵنێری ڕۆژی کورد، ئەو جاشانە کە تەقەیان کردوە دوو کەس بوون کە بە ماشێنی شەخسی لە ماڵی کاسبکاران نزیک بوونەو و لە بەر دەرگای ماڵەکە دەستدرێژی دەکەنە سەر ئەو خەڵکانەی لە حەوش و بن دەرگایان بوون، لە ئاکامی تەقە کردنەکەیان، 5 کەسیان بریندار کردووە، بریندارەکان خزم و ناسیاوی کاسبکارەکان بوون و لە کاتیتەقەکردندا  چوونە  حەسار و بن دەرگای کاسبکارەکان و بێ ئەوەی چاوەڕوانیی ئەوەیان کردبێت کە هێرشیان دەکرێتە سەر، پێکراونو بریندار بوون.

ناوی چوار کەس لە برینداربووەکان، خالید محەممەدپوور، خاوەن پیشەی ئاڵومینیۆم سازی و هیوا و تاهیر و جەلال، ڕاگەیێندراوە.

لە ئێستادا سەرجەم بریندارەکان لە نەخۆشخانەی مهاباد خەوێندراون و لە ژێر چاوەدێریی توندی ڕژیم دان و ئیزنی سەردانیان بە خزم و کەس و کاریان نەدراوە.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد بە پشت بەستن بە زانیاریی دڵنیاکەرەوە ڕایگەیاند: “لە ماوەی ڕابردوودا، جاش و پاسداڕەکان بەپێی ئیزن و مۆڵەتی زارەکیی فەرمی، لە ناو شار و دەرەوەی شار بە بێ ڕەجاو کردنی یاسای و رێساکانی دەست بەسەر داگرتن بە کەل و پەلە قاچاغەکان ڕۆڵی چەتە دەگێرن و بۆسە بۆ کاسبکاران دەنێتەوە و تەنانەت هێرش دەکەنە سەر ماڵەکان و لە ناو ماڵەکان دەست بەسەر کەلوپەلی کاسبکاران دادەگرن و دواتر خۆیان لە ناو بازاڕەکان کەلوپەلەکانیان دەفرۆشنەوە و کاسبکارەکانیش ڕەوانەی دادگا دەکەن و سزای ماددیی قورسیان بۆ دەبڕدرێتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت