بە هۆی بوردومانی فڕۆکەکانی رژیمی تورکیە ٣ پێشمەرگە شەهید بوون.

0
982

ڕۆژی کورد: بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٧ی هەتاوی ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی تورکیە ناوچەکانی چۆمان لە هەرێمی کوردستانی باشووریان بوردومان کردوە.
لە ئەنجامی بوردومانی فڕۆکەکانی رژیمی تورکیە ، ٤ کەس کە دەوترێ ٣ کەسیان پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن شەهید بوون ، بە پێی سەرچاوەکان کەسەکەی تر پارێزەر بووە.
هەندێ سەرچاوە باس لە شەهید بوونی چەند گریلایەکی سەر بە پ ک ک دەکەن ، بەڵام تاکوو ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە.
لە ئەنجامی ئەو بوردومانە دا زەرەر و زیانێکی زۆر بەر ناوچەکە کەوتووە .

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.