بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی کوژرانی باڵوێزی ڕووسیە، لێژنەیەک چوو بۆ تورکیە

0
718

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ڕاگەیێنەکانی ڕووسیە و تورکیە، کۆشکی سەرۆک کۆماریی ڕووسیە هەواڵی ناردنی لێژنەیەکی ١٨ کەسی لە هێزە ئاسایشی و دیپلۆماتکارەکانی ڕووسیە بۆ تورکیەی بڵاو کردەوە.

ئەو لێژنەیە ئەمڕۆ سی شەممە ٣٠ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی و بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی کوژرانی باڵوێزی ڕووسیە لە سووریە چوونە ئەو وڵاتە.

هەروەها هەواڵدەرییەکانی تورکیە باس لەوە دەکەن کە ٦ کەس لە خزم و کەسانی نزیکی مەولوود میرت ئاڵتین تاش و لە ناویاندا دایک و باوک و خوشکەکەی، دەستبەسەر کراون.

مەولوود میرت ئاڵتین تاش، تەمەن ٢٢ ساڵان و خەڵکی باژێڕی “ئایدین”ـی تورکیە بوو.

مەولوود خۆی ئەندامی هێزەکانی دژەشۆڕشی تورکیە بووە و لە ڕێگای کارتی تایبەتیی پۆلیسی دژە شۆڕشەوە چۆتە ناو پێشانگاکە و بە گوتەی خۆی لە کاتی تەقە کردنەکە، بە تۆڵەی کوژرانی خەڵکی بێ تاوانی سووریە، باڵوێزی ڕووسیەی لە ئانکارا، کوشت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت