بە جەماوەری کردنی خەبات،تەنیا هۆکاری سەرکەوتن

0
769

   نوسینی ئەلبورزڕۆئین تەن

11098361_1572545183006698_622227816_n

 گەلێ جار دەپرسین و دەڵێن بۆچی دەبێ کورد کە خاوەی ئەو مێژووە پڕ لە ئازارو قوربانی دانەیە تا ئێستا نەیتوانیوە بنەمای ترین مافی خۆی بەدەست بێنێ واتە ئازادی . ئەوەی مەبەستی منە لێرە دا باسی کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ئەگەر هەنگاوە مێژوەکان باس بکەین لە هەمان کات ئەو قوربانیە کە داومانە ،جیا لە هەبوونی دوژمنێکی دڕندە ، دەبێ هۆکاری تریش هەبێ کە تا ئێستا نەگەیشتووین بە لوتکەی سەرکەوتن یا سەرکەوتنە مێژویەکانمان کورت خایەن بوون. پێم وایە ئەگەر شیکردنەوەیەکمان هەبێ بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانە دەتوانین ڕێگایەکی نوێ بۆ سەرکەوتنمان بگرینە بەر دەتوانین نەخشە دابنێین تا ئەو جار سەرکەوین. هەر بۆیەش خەسار ناسی بە مەبەستی دیتنەوەی ڕێگا چارەی نوێ بە سود دەزانم نە تەنیا ئەوەی ڕەخنە بگرین لەم و لەو لە حاڵێک دا کە لەوانەیە خۆمان زۆر کەمتر لە ئەرکەکانمان بەرامبەر بە نیشتمان ئەنجام دابێ بۆیە ئەوەی بە کەم و کاستی خۆمان واتە کورد دەبینم لێرەدا باس دەکەم نامهەوێ زۆر هۆکار ناو بهێنم تەنها دەمهەوێ لە سەر یەکێک لە هۆکارەکان بدوێم کە بە دیتنی من یەکێک لە سەرەکی ترین هۆکارەکانە ئەویش بە جەماوەری کردنی شۆڕشی کوردستان لە دەرەوەی چوارچێوەی حیزبی. نەک ئەوەی حیزبەکان وەلا بنێین بەڵکو حیزب خەبات وا بەربڵاو بکاتەوە کە هەموو توێژەکانی گەل بگرێتەوە. لە وەها حاڵێک نە تەنها دەوڵەتی داگیر کەر بەڵکو هەر هێزێک چەندیش بە هێز بێ ناتوانێ بەرامبەر بە گەل بوەستێ لە کۆتایی دا هەر گەل سەردەکەوێ بۆیە بە بەدەست هێنانی پشتیوانی گەل گەورەترین فاکتەری سەرکەوتنە. لەوانەیە بڵێین ئەو ڕاستیەکی ڕونە هەموو بۆ ئەم کارە هەوڵدەدەن دەبی بڵێم کە ئەگەر واش بێت بەڵام سەرکەوتوو نەبوین. ئەگەر وەک نمونەش باسی بکەم یەکێک لە هۆکاری رووخانی کۆماری کوردستان نەبوونی پشتگیریەکی جەماوەری بە هێز بوو . لە ساڵانی سەرەتای شۆڕش دا دیسان خاکی کوردستان ئازاد کرا بەڵام دوای ماوەیەکی کورت پێشمەرگە کێشایەوە بۆ شاخەکان و دوای بەرگرییەکی قارەمانانە بەڵام بە هۆی نەبوونی پشتگیریەکی گشتی لەپێشمەرگە دیسان خاکی کوردستان بە بندەستی مایەوە و تا ئێستاش خەبات بە شێوازی جیاواز بەردەوامە .بەڵام کورد نەیتوانیوە ئەوەی ئامانجی بێ بە دەست بێنێ .گوتاری گشتی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی نەیتوانیوە پشتگیریەکی وا گشتی بە دەست بێنیت ئەگەر لە مێژوو دا بە دوای هۆکارەکانی دا بگەڕێین لەوانەیە ئاستی خوێندەواری و ڕۆشنبیری کۆمەڵانی خەڵک یەکێک لە هۆکارەکان بیت. بەڵام ئێستا خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاستی خوێندەواری و ڕۆشنبیری گشتی لە ئاستێکی بەرز دەبینێرێ لە هەمان کات دا ئامرازی گەیاندنیش لە دونیای نوێ دا زۆر بەربڵاون بۆ گەیشتن بە ئەم مەبستە .هەر بۆیەش ئەگەر بێت و بزاڤی سیاسی نەتوانێ لەم هەموو دەرفەتە بۆ بە جەماوەر کردنی خەبات کەڵک وەرگرێ و نەتوانێ پشتگیریەکی گشتی بۆ ئامانج و دروشمەکان بە دەست بهێنێ ،ئەگەر لە ڕووەکانی تر چەندیش بەهێز بین ، ناتوانین سەرکەوین. لێرە دا بە پێویست دەزانم ئاماژە بە ئەوە بکەم کە زۆر دەنگۆی وا هەیە کە خەباتی چەکداری گێرێ کوێرەی شۆڕش لە ڕۆژهەڵات دەکاتەوە. من بە دڵنیاییەوە دەڵێم کە کورد چەندیش لە ڕوی چەکداری بەهێز بێ لە بەرامبەر وڵاتان دا لاوازترە بۆیە ئەمە تاکە ڕێگای سەرکەوتن نیە بەڵکوو ئەمە ڕێگایەکە کە هەبێ زۆر باشە بەڵام ئێمە دەبێ هەموو ئنێرژیمان لە سەر ئەوە بەکار بێنین چۆن بتوانین پشتگیری ملیونی بۆ دۆزەکەمان بەدەست بێنین کە ئەگەر بێت و بە دروستی کەڵک لە ئامرازەکانی پەیوەندی بە هەموو جورەکانیەوە وەرگرین بێ گومان ئێمە دەتوانیی کۆمەڵانی خەڵک بخرۆشێنین و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئەساسی دیکتاتۆری و داگیرکاری بکەوێتە لەرزە کە لە مێژوو دا سەلمێندراوە حکومەت هەر چەندیش بە هێز بێ بەڵام ناتوانێ بەرگەی گەل بگرێ ڕوخانی ئێرانی پاشایەتی نزیکترین بەڵگەیە . بەڵام کاتێک کە کورد بە هزاران هزاران پێشمەرگە و ڕێبەرایەتیەکی پێشکەوتوو ئازای هەبوو بەڵام دیسان هەر ناچار بوو پەنا بۆ شاخەکان ببات . بۆیە لە ساڵانی داهاتوو لە ڕۆژگاری پڕ لە گۆڕانی ئێستای ناوچەکەدا بزاڤی سیاسی کورد تەنیا بەهەبوونی ئەم فاکتەرە سەرکەوتن بە دەست دێنێ  بۆیەش دەبێ بە هەموو شێوەیەک بۆ چارەسەر کردنی ئەم کەلێنە هەوڵ بدا

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت