بە بەشداری هەزاران کەس لە بروکسێل و رێپێوان به‌ره‌و پارلەمانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زار كردنی یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا ڕیوڕه‌سمێك ساز كرا

0
747

ڕۆژی كورد :
لە بەرەبەرەی نزیک بوونەوەی سیهەمین ساڵڕۆژی تێرۆری ناجوامێرانەی ڕێبەری گەلی کورد دوکتۆر عەبدولڕوحمان قاسملوو و هاوڕێیانی لە ویەن پێتەختی ئۆتریش ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٩ی تەمووز هەزاران ئەندام و کادێر و لایەنگری حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کوردانی ڕۆژهەڵات دانیشتووی هەموو وڵاتانی ئەوروپا لە شاری بروکسێل پێتەختی وڵاتی بێلژیک کۆبوونەوە و بەرەو پارلەمانی ئەوروپا ڕێپێوانیان سازکرد و یەکیەتی ئەوروپا و دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان شەرمەزار کرد.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٩ی تەمووز زیاتر لە ١٥٠٠ کەس لە ئەندامانی حیزبە سیاسییەکان و چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەموو وڵاتە ئۆروپاییەکان لە شاری بروکسێل پێتەختی وڵاتی بێلژیک کۆبوونەوە و بەرەو پارلەمانی ئەوروپا ڕێپێوانێکی هێمنانەیان ساز کرد و لەو هەنگاوەدا یەکیەتی ئەوروپا و دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی ئۆتریشیان شەرمەزار کرد و داوایان کرد یەکیەتی ئەوروپا دۆسیەی تێرۆری دوکتۆر قاسملوو و هاوڕێیانی بکاتەوە و دیسان وەگڕ بخرێتەوە.
لە دەسپێکی ڕێوڕەسمەکەدا ڕێزدار مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران باسێکی لە سەر پێوەندییەکانی ڕۆژئاوا لە گەڵ دەسەڵاتدارانی ئێران پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەکرد : جەماوەری ئێران قوربانی سیاسەتە چەپەڵەکانی تێرۆری کۆماری ئیسلامی ئێران بووە و ڕژیمی ئێران ڕێز لە ڕێکەوتننامە نێودەوڵەتییەکان ناگرێت و پشتیوانی سەرەکی تێرۆریزمە لە ناوچەی ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست دا.
دواتر دروشمەکان و بەیاننامەی کۆبوونەوەکە لە لایەن ڕێزدار کاک ئەحمەد شێربەگی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خوێندراوە و پێشکەش بە ئامادەبووان کرا. لە درێژەی پڕۆگرامەکەدا هۆنەرمەندی نەتەوەیی نەجمەی غۆڵامی چەن سروودی نیشتمانی پێشکەش بە بەشداربووان کرد و جۆش و خرۆشێکی تایبەتی بە کۆبوونەوە و ڕێوڕەسمەکە بەخشی.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت بۆ یەکەم جار نوێنەرانی کۆنگرێسی ئامریکا و تەنانەت چەن ژێنراڵی ئامریکایی و ژمارەیەک ئەندام پارلەمانی کانادا پیامی ڤیدیۆییان بۆ ڕێوڕەسمەکە بەڕێکردبوو. هاوکات دوکتۆر فرێدریک تیسۆ دۆستی لە مێژینەی دوکتۆر قاسملوو هەروەها چەندین کەسایەتی بەرچاوی ئەوروپی بەشداری ڕێوڕەسمەکە بوون و پەیامی خۆیان پێشکەش بە ڕێوڕەسمەکە کرد.
سی ساڵ پێش ئێستا لە ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی هاوکات لە گەڵ ١٣ی تەمووزی ساڵی ١٩٨٩ی زایینی ڕێبەری حێزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران شەهید دوکتۆر عەبدولرەحمان قاسملوو هاوڕێ لە کەڵ عەبدوڵا قادری ئازەر ئەندامی کومیتە ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و دوکتۆر فازیل ڕەسوول نوێنەری یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی باشوور لە سەر مێزی وتووێژ لە گەڵ دیپلۆماتکارە تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران تێرۆر کران و تاوانبارەکان لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەوکاتی دەوڵەتی ئۆتریش بە فڕۆکەی تایبەت ڕادەستی وڵاتی ئێران کران و دۆسیەکەیان داخرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.