بە بۆنەی دووهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی

0
1649

ڕۆژی کورد :
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣ی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠١٩ی زایینی بە بۆنەی دووهەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سیاسەتوانی بە ناوبانگی گەلی کورد “مام جەلال تاڵەبانی” مەکتەبی سیاسی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ڕێوڕەسمێکی بۆ یادی ئەو سەرکردە زانای گەلی کورد لە ناوەندی دەفتەر سیاسی ئەو حیزبە بەڕێوەبرد و هاوکات مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی بۆ لە دەستدانی ئەو کەسایەتییە پەیامی دەفتەر سیاسی حیزبەکەی پێشکەش بە بەشداربووان و ئامادەبووان کرد.

جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتی حیزبی “یەکیەتی نیشتمانی کوردستان” ڕۆژی ٣ی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠١٧ی زایینی لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتی ئاڵمان کۆچی دوایی کرد. جەلال تاڵەبانی لە تەمەنی ٨٤ ساڵی دا و بە دوای سەکتەیەکی مێشک لە ساڵی ٢٠١٢ی زایینی لە نەخۆشخانەیەکی ئاڵمان کەوتە ژێر چاودێری پزیشکی و دەرمان و هەر لەو کاتەوە گۆڕەپانی سیاسەتی عێراق و کوردستانی بە جێهێشت. مام جەلال تاڵەبانی لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠٠٥ هەتا ٢٠١٤ی زایینی لە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقدا بوو، ناوبراو دوای ڕووخانی ڕژیمی بەعس وەکوو سەرۆک کۆماری گشتی عێراقی فێدڕاڵ دیاری کرا و لە پۆستەکەی دەست بە کار بوو. ناوبراو تا دوایین کاتەکانی تەمەنی پابەند بوو بە دەستوور و یاساکان و هەوڵێکی زۆری دا بۆ بە ئەنجام گەیاندنی مادەی ١٤٠ی دەستووری عێراقی فێدڕاڵ بۆ پەیوەست کردنی کەرکووک و ناوچە کوردنشینە دابڕاوەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ سەر خاکی کوردستان، بەڵام مخابن و زۆر بە داخەوە مەرگ مەودای نەدا و مۆتەکەی مەرگ لە ڕێکەوتی ٣ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧ دا دڵە گەورەکەی بۆ خزمەت بە گەلی کورد و کوردستان بۆ هەمیشە لە لێدان خست و کۆتایی بە ژیانی پڕبەرهەمی ئەو ڕیبەر ئازا و نەمرەی گەلی کورد هێنا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.