بەیاننامەی ناوەندی پێنی کورد له‌ مه‌ڕ چاره‌نووسی دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی كورد له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیه‌وه‌

0
1016

ناوەندی پێنی کورد له‌ مه‌ڕ چاره‌نووسی دوو ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی كورد له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیه‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ ، ده‌قی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ كه‌ نوسخه‌یه‌كی بۆ ڕۆژی كورد نێردراوه‌ به‌م چه‌شنه‌یه‌ :

بەیاننامەی ناوەندی پێن کورد
ناوەندی پێنی کورد لەسەر چارەنووسی نووسەر و رۆژنامەڤانی رۆژهەڵاتی کوردستان سەجاد جەھانفەرد- ژیار و خوێندکاری ماستەر بەشی کوردۆلۆژی حەسەن بەلەدە، کە ھەردووکیان لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە ھاتنە گرتن،
رۆژی سێشەم، ٣ێ مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٧، سەجاد جەھانفەردی ٣٢ ساڵی لە باژاری کرماشان لەرۆژھەلاتی کوردستان و ئەندامى ناوەندی پێن کورد، هاوڕێ لەگەڵ حەسەن بەلەدەی ٢٦ ساڵی کە خوێندەکاری بەشی کوردۆلۆژییە، لەکاتی وێنەگرتنیان لە باژاری مێردین لەباکووری کوردستان لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە ھاتنە گرتن. پۆلیسی تورکیا ھەر دووکیان تاوانبار دەکات کە بۆ رێکخستنی پەکەکە ئەو وێنەیان کێشاوە.
لەوساوە کە ئەوان ھاتنە گرتن، تاکو چوار رۆژان، توانای ئەوەیان نەبوو، کە بە پارێزەر، ماڵبات یان پەیوەندی بە دەوروبەری خۆیان بکەن. دوای ھەفتەيەک ئەوانیان بردە بەردەم دادگا بەتاوانی هاوکاری کردنی رێکخستنێکی تیرۆریستی. رۆژی ٢٥ی مانی کانوونی یەکەم ھەر دوو بە تاوانی ئەندامێتی پەکەکە چوونە بەردەم دادگا. لە گۆر بەیاننامەی پارێزەرەکەیان، نەجات سرای، ئەوان ئاگاداری بڕیاری قەدەخەکردنی وێنەگرتن نەبوونە و نەیانزانی بوو کە لە مێردین رەوشی نائاسایی- ئاوارتە ھەیە.
سەجاد جەھانفەرد-ژیار نووسەرێکی رۆژھەڵاتی کوردستانە، کە تا ئێستا چەندان پەرتووکی لەبارەی کولتووری کوردی هەیە، وەک زمان و فۆلکلۆری کوردی بە تایبەت پەرتووکەکانی لەبارەی تایبەتمەندییەکانی پێکھاتەی یارسانە لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا، یارسان کۆمەڵەیەکی ئۆلیین کە رەگ و ریشەی هاوبەشی ئاینیان لەگەڵ ئایینی ئێزداتیێ هەیە، کە دوو ئایینی کوردین لە سەر بنگەھی زەردەشتینە مرۆڤ بە باڵایی نیشان دەدەن. ھەندێ لە پەرتووکەکانی وەک “ئەفسانەیێن وەلاتێ مەدیا”، “ژیانا د بێدەنگیێ دە” و “ناڤ-نامەیێن مانیشت” نە. سەجاد ھەروەها بەرپرس و سەرنووسەری مالپەری “ژیار کورد”ە.
جەھانفەرد بۆ وەشاندنی پەرتووکەکانی خۆی سەردانی شاری ئامەدی کردبوو و لەگەڵ ئازاد زال خاوەن وەشانخانە رێکەوتبوون و بریار بوو کە پەرتووکە نوێیەکەی لەکاتێکی نزیکدا بێتە وەشاندن. پارێزەر و خاوەن وەشانخانە ئەرێی دەکەن کە پێشتر جەھانفەرد سەردانی کردوون لە ئامەد، لەبەردەم دادگاشادا گەواهی خۆیان پێشکەش کردووە،
لەوکاتەدا جەھانفەرد و ھەڤالەکەی حەسەن بەلەدە لە ئامەد پێکەوە بڕیار دەدەن سەردانی شاری مێردین بکەن و تا حەسەن بەلەدە بتوانێت لەفاکەلتی کوردۆلۆژی زانینگەی ئارتوکلو ناوی خۆی تۆمار بکات. حەسەن بەلەدە خوێندەکاری تەمەن ٢٦ ساڵی و خەڵکی باژاری کرماشانە لە رۆژی ٢٦ێ مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٦ بە ئاوایەکی فەرمی لە سنووری نێوان ئیران و تورکیادا دەرباسی باکووری کوردستان دەبێ و بۆ ناوتۆمارکردنی لەزانینگە دەچێتە مێردین. لە گۆر تۆمارەکانی زانینگەی مێردین و گەواهی مامۆستایانی زانینگە، بەلەدە لەو چەند رۆژانەدا لە باژاری مێردین بووە، توانیبوو رۆژی ٢٩ێ مانگی ١٢ خۆی ناونووس بکات.
ئێمە وەک ناوەندی پەنا کورد لەسەر ئەو باوەرەینە، کە ھەم جەھانفەرد و ھەروەها بەلەدەیش بەهۆی تێکەڵیان لەگەڵ ناوەندەکانی رۆشەنبیریی، مامۆستا و رەوشەنبیرانی کورد و فاکەلتی کوردۆلۆژی دەست بە سەرکراون. لە گۆر گۆتنی پارێزەری وان هیچ بەلگەیەک یان نیشانە لە دەستدا نین کە بتوانن پێیانی تاوانبار بکەن، کە ئەو کەسە کارەکیان کردبێت لە دەرەوەی یاسادا ئەنجامیان دابێت. بۆیە ئێمە نیگەرانین کە دادگا ئەوان لە دەرەوەی عەدالەتدا ھەر دوو لەبەر گومان کردندا بێ بەڵگە دادگایی بکرێن. ئێمە ھەر وەها ترسمان هەیە، کە گرتنی وان لە تورکیادا باندۆری لە سەر رەوشی ئەوان دوای گەڕانەویان بۆ ئیران دابنێ.
ناوەندی پەنا کورد لە کاربەدەستانی تورک دەخوازێت، کە دەمودەست و بێ مەرج سەجاد جەھانفەرد و حەسەن بەلەدە ئازاد بکرێن. ھەروەها ئێمە داوا لەگشت نووسەران و ھەموو ناوەندەکانی پێن کە گرێدراوی پەن ئینتەرناشنالن، کە پاڵپشتی پەنا کورد ببن و بە مەبەستی داخوازی ئازادکردنی نووسەر ورۆژنامەڤان سەجاد جەھانفەرد و خوێندەکاری کوردۆلۆژی حەسەن بەلەدە بکەن.
لەگەل رێز و حورمەتدا
ناوەندی پێن کورد
کۆمیتەی نووسەران لەزینداندا (کندز)
٢٨.٠١.٢٠١٧

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت