بەڵێ بۆ یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان +ڤیدیۆ

0
2067

ڕۆژی کورد: دوابەدوای تەقینەوەی تیرۆریستیی شەوی یەڵدای ئەمساڵ، کۆمەڵێک لە چینە جیاجیاکانی کوردستان، بەتایبەتی لاوان و منداڵانی بنەماڵەکانی هەر دوو باڵی دێموکرات بە تۆمار کردنی ڤیدیۆکانیان، داوای یەکگرتنەوە دەکەن.

لەو گرتە ڤیدیۆییەدا کە بەتایبەتی بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد نێردراوە، بەشێک لە لاوان، مێرمنداڵان و منداڵانی بنەماڵەکانی هەر دوو لای دێموکرات، داوای یەکڕیزی و یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان دەکەن.

داواکاریی یەکگرتنەوە بەتایبەتی دوای ئەو کردەوە تیرۆریستییە کە ٥ پێشمەرگە و ٢ ئەفسەری ئاسایشی هەرێم، تێیدا شەهیدبوون، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەگوڕتر لە جاران سەری هەڵداوەتەوە.

تا ئێستا، ئەو داواکارییانە لەلایەن هەر دوو باڵی دێموکراتەوە، بە شێوەی کردەوەیی هیچ ئاوڕێکی ئەوتۆی لێ نەدراوەتەوە و زیاتر لە چوارچێوەی دانیشتن و دروشمی بێ ئەنجامدا قەتیس ماوەتەوە. خەڵکی کوردستانی خۆرهەڵات ئاواتەخوازن کۆمەڵەکان و دێموکراتەکان بەو ڕووداوە دڵتەزێنانە، شێلگ بن و بیر لە ویست و داخوازیی خەڵک و دۆخی خۆیان بکەنەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت