بەڵگەیەک لە خیانەت و نیشتمانفرۆشی بۆ مێژوو

0
2289

ڕۆژی کورد: سەرۆک جاشەکانی ناوچەی دەشتەبێڵ، مەرگەوەر و تەرگەوەر و شنۆ و مهاباد، بۆ جاری چەندەم، لە ڕێگای نووسین و بڵاوکردنەوەی نووسراوەیەکەوە، بۆ جارێکی تر، جاشایەتی و خیانەتی خۆیان بە نیشتمان و خۆفرۆشیی خۆیان بۆ کۆماری ئیسلامی چەند پات کردەوە.

ئەو کەسانە کە تەنیا لەلایەن حکومەتەوە دان پێدانراون، خۆیان بە سەرۆکی خێڵەکانی ناوچەی ئورمیە دەناسێنن و بە ناوی گشتیانەوە قسە دەکەن ئەوە لە حاڵێکدایە کە کوردانی دەڤەری ئورمیە، ماوەیەکی بەرچاو و ساڵانێکە قۆناغی خێڵەکی و عەشیرەییان دەرباز کردووە و خوێندن و خوێندەواری بە پتەوی لەو ناوچەیە ڕەگی داکوتاوە و چیتر سەرۆک خێڵ و عەشیرەیی قەبووڵ ناکات.

ئەو جاشانە لە سەردەمی هەڵبژاردنەکان، بە مەبەستی نیشان دانەوەی خۆشخزمەتیی خۆیان، لە سەردەمی هەڵبژاردنەکاندا، نووسراوەیەک بڵاو دەکەنەوە و واژۆی دەکەن، ئەوە لە حاڵێکدا ئەوانە بە هیچ شێوەیەک نوێنەری خەڵکی ئەو دەڤەرە نین.

چەندپاتە کردنەوەی ئەو جاشایەتییە بۆ ڕژیم لە حاڵێکدایە کە هەر ئەو کەسانە لە سەردەمی سەردانی حەسەن ڕووحانی لە شاری ئورمیە، ئیزنیان پێ نەدرا لە کۆبوونەوە تایبەتییەکە بەشدار بن و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە تورکەکانی ئورمیە بەردەوام هەوڵ دەدەن، ڕواڵەتی کوردانەی ئەو شارە بشارنەوە و بە شارێکی تورکی بقەبڵێنن.

ئەوە جیا لەوەش کە ئەو تاقمە لە هەمبەر گەندەڵی و کوردکوژی و بێکاری و ویشک بوونی گۆلی ئورمیە، دەستبەسەر کردنی خەڵک، کوشتنی کۆڵبەران، ئیزن نەدان بە بەرێوەچونی ڕێوڕەسمی کوردە لە ناو شاری ئورمیە، سڕینەوەی ناوە کوردییەکان لە دووکان و بازاڕی ئورمیە، ڕێگەنەدان بە دانانی ناوی کوردی لەسەر منداڵان، رێگەنەدان بە چاپ بوونی ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردی و دەیان بابەتی تر، نوێنەری خەڵک و خێڵەکان نین و کەس دەنگیان لێ نابیستێ و تەنیا کاتی دەنگدانەکان بۆ زیاتر کردن و ئاخنینی کادێنی خۆش خزمەتییان، دێنە مەیدان.

لە سەر زۆربەی ئەو ناوانە کە لە خوارەوە دێن، بەڵگەی خیانەتی نەتەوەیی و خیانەتی ئەخلاقی لە بەشی “نیشتمان فرۆشەکان”ـی ناوەندی ڕۆژی کورد هەیە، هەرچەند چەند کەسێکیان ناوی نوێن و دیارە تازە شانازیی سەرۆک جاشایەتی و خیانەتفرۆشییان پێ بەخشراوە.

پیرۆ حاتەمی کە بنەماڵەکەی لە خولێکی مێژووی کوردیشدا، خزمەتی نەتەوەییان بووە و مخابن دواتر ڕێچکەیان شکاندووە و سنووریان بەزاندووە، یەکێک لەو کەسانەیە کە دەیان بەڵگەی بێ ئەخلاقی لەسەرە و لە شۆڕای چارەسەرکردنی کێشەکان، دەیان نموونەی پەیوەندی لەگەڵ ئافرەتان و تەنانەت دەستدرێژی کردنە سەر کچان و ژنانی لێقەوماوی لەسەر تۆمار کراوە کە یەکێک لەو نموونانە کە خەڵکی حەوتەوای ناوچەی مەرگەوەرە، ناچار بە لەباربردنی منداڵەکەشی بووە.

تێبینی: ناوەندی ڕۆژی کورد، خۆی لە هەمبەر هەموو ئەو بابەتە بە بەرپرسیار دەزانی و بەڵگەی تایبەتی بۆ ڕۆژی تایبەتیی خۆی لەبەر دەستدا هەیە.

ناوی ئەو سەرۆک جاشانە بریتییە لە:

١- پیرۆ حاتەمی

٢- عەزیز قادری

٣- بیگلەری هەنارە

٤- ئەسەد ئەسەدی

٥- فیروز مەجیدی

٦- عەبدووڕەحمان ئەمینی

٧- تاهیر پاکی

٨- لوقمان زەرزا

٩- حاجی سدیق وەکیلی

١٠- عەبدووڵا سیراج

١١- حاج سیرووس ڕەزایی

١٢- عەزیز مەنگوڕ کوردستانی

١٣- عەلی خان نۆوزەری

١٤-عەباس پوورخدمەتی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت