بەڵگەفیلمێک لەمەڕ ژیانی “خلە دەرزی” بەیت بێژ و حەیرانبێژی ناسراوی کورد، بەرهەم دێت

0
1515

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، شۆڕش ئەبووبەکری ناسراو بە شۆڕەسوار، هونەرمەندی چالاک و ناسراوی بواری موزیکی خەڵکی سەردەشت، دەستی بە بەرهەمهێنانی بەڵگەفیلمێک لەمەڕ ژیان و بەرهەمەکانی هونەرمەندی بەیت و حەیران بێژ و شمشاڵژەنی ناسراوی کورد خدر قادری ناسراو بە “خلە دەرزی” کردووە.

شۆڕش ئەبووبەکری لە وتووێژێکی تایبەت لەگەڵ ڕۆژی کورد، ئامانجی خۆی لەو کارە گەڕاندۆتەوە بۆ ڕێزلێنان و زیندووڕاگرتنی هونەرمەندانی کورد، فولکلۆری کوردی و ناسیاوترکردنی خەڵکانی غەیرە کورد لەگەڵ موسیقای ڕەسەنی کوردی و ڕاگواستنی بۆ نەوەی نوێ.

شۆڕش ئەبووبەکری یەکێک لە چالاکانی بواری موزیک لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و بەتایبەت لە شاری سەردەشتە کە تا ئێستا بەپێکهێنانی چەندین فسیڤاڵی موزیکی کوردی لەو شارە توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاو بە هونەرمەندان و موزیکی کوردی بکات.

شۆڕەسواڕ، هەروەها بەشێک لە ژیاننامەی مامۆستا خلە دەرزی نووسیوەتەوە کە بڕیارە لە دوو توێی پەرتووکێکدا چاپ و بڵاو ببێتەوە.

ئەو هونەرمەندە گەنجە کوردە پێشتریش چەند بەڵگەفیلمی لەمەڕ هونەرمەندانی فولکلۆری کوردی وەک مامۆستا قالە مەرە، برایم قادری، سەید عەلی سەردەشتی، عوسمانە سوور و مامۆستا محەممەد ماملێ، بەرهەم هێناوە.

ماموستا خدر یکی از پرآوازه ترین هنرمندان بیت و حیران در منطقه مکریان می باشد که اهل روستای گرماب علیا از توابع دهستان آلان شهرستان سردشت و از عشیره سوسنی می باشد

بڕیارە ئەو بەڵگەفیلمە ٤٠ تا ٦٠ خولەک بێت و ڕامان زیرەک و دیاکۆ ئەمین ـیش کە دوو هونەرمەندی شاری بۆکانن، یارمەتیدەری ناوبراو لەو فیلمەدا دەبن.

خدر قادری، ناسراو بە خلە دەرزی، هونەرمەندی شمشاڵژەن، بەیت و حەیران بێژی کوردستانی ڕۆژهەڵاتە کە لە گوندی گەرماوی سەرێ ـی ناوچەی ئالانی سەردەشت لە دایک بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت