بەڵگەفیلمی فیلمسازی مهابادی، لە ٥٤ـەمین فستیڤاڵی کورتە فیلمی بینالوود

0
826

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، بەڵگەفیلمی “دراوسێکانی ڕووبار” کەیوان فەهیمی، فیلمسازی مهابادی، لە ٥٤ـەمین فستیڤاڵی کورتە فیلمی بینالوود، بەشدارە.

بەڵگەفیلمی “دراوسێکانی ڕووبار”، هاوڕێ لەگەڵ ١٤ بەرهەمی تر لەنێو ١٠٩ بەرهەمدا هەڵبژێردراوە و بڕیارە لە بەشی کێبەرکێی فستیڤاڵدا، نمایش بکرێت.

“دراوسێکانی ڕووبار”، بەسەرهاتی ڕۆژانەی منداڵانی یەکێک لە گوندەکانی سەردەشت و کاریگەریی جوغرافیا و ژینگەی تایبەتییان لەسەریان، دەخاتە ڕوو.

فستیڤاڵی ناوچەیی “بینالوود”، لە ڕێکەوتی ٢٢ تا ٢٤ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی و بە ماوەی ٣ ڕۆژ لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی و لە باژێڕی مەشهەد، بەڕێوە دەچێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت