نوێ کراوەتەوە/ کوژرانی ٩ کەس لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سنە

0
914

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینیی کاتژمێر هەشت بەکاتی رۆژهەڵات ، کامیۆنێکی هەڵگری سووتەمەنی بە شومارە پلاکی  ئەراک، لە نزیکی ترۆمبیل شۆرییەک لە نگڵ لەگەڵ ترۆمبیلێکی پژۆ کە لە سنەوە بەرەو مەریوان دەڕۆیشت، لێکیان داوە.

هەر بە پێی ئەو زانیارییانە، ترۆمبیلی پژۆ بە تەواوی سووتاوە و ترۆمبیلێکی پرایدیش ئاگری گرتووە .

تا کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە ئاگر کەوتنەوەکە هەر بەردەوامە.

شایەتحاڵان دەڵێن تا ئێستا ٩ کەس بەو هۆیەوە گیانی لە دەست داوە و شۆفیری کامیۆنە سووتەمەنی هەڵگرەکەش ڕای کردووە.

بریندارەکانی ترۆمبیلی پژۆ پارس بریتین لە: شیلان و محەمەد رەحیمی.  کووژراوەکان بریتین لە:  شەهاب و شینا پوور محەممەد. شینا کچی شیلان، شیلان هاوسەریی شەهاب ومحەممەد برای شیلان.

بەپێی زانیارییەکان نەخۆشەکان لە نەخۆشخانەی بێعسەتی سنەن و دۆخی تەندروستیان جێگیرە.

شایانی ئاماژەیە کە ئەو ەیەکەم جار نیە بە هۆی ئاگرکەوتنەوەی کامیۆنە نەوت هەڵگرەکان، گیانی خەڵکی کوردستان دەکەوێتە مەترسی و مەرگەوە.

 

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.