بەهۆی ئەشکەنجە و ڕێگریی بەرپرسانی ئیتلاعات مەحموود ساڵحی هەر دوو گورچیلەی لەکار کەوتووە

0
554

ڕۆژی کورد: مەحموود ساڵحی چالاکی کرێکاریی کوردی خەڵكی شاری سەقز بەهۆی ئاسەوارەکانی زیندان و ژوورە تاکەکەسییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران هەردوو گورچیلەی لەدەست داوە.

پزیشکەکان بە مەحموود ساڵحی، چالاکی کرێکاریی کوردی خەڵكی شاری سەقزیان ڕاگەیاندووە: بەهۆی دروو کەوتنەوە لە بەکارهێنانی دەرمانەکانی کە لە ئەنجامی دەستبەسەر کران و زیندانی کراندا بووە، هەر دوو گورچیلەی لە کار کەتوون.

ئەو چالاکە کرێکارییە لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە: “کێشەی گورچیلەکانی من بۆ ساڵانی دەیەی ٦٠ی هەتاوی دەگەڕێتەوە کە جارێکیش نەشتەرگەریم بۆ گورچیلەکانم کرد و پزیشک بەکارهێنانی بەردەوامی دەواو دەرمان و ئاوی تایبەتیی بۆ دەستنیشان کردبووم”.

ناوبراو لە درێژەدا باسی لەوەش کردووە: “بەهۆی چالاکییە کرێکارییەکانمەوە هەر ماوەی جارێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەگیرام و زیندانی دەکرام کە هەر جارە و کێشەی گورچیلەکانیشم زیاتر دەبوون، چونکە دەستم بە هیچ دەواو دەرمانێک ڕانەدەگەیشت و ئاویش بۆ زیندانی بەر دەست نییە، بەو هۆیەوە ڕۆژ بەدوای ڕۆژ گورچیلەکانم خراپتر دەبوون”.

پێشتر و لەو کاتەدا کە مەحموود ساڵحی لە زیندان بووە، یەکێک لە زیندانییەکان بەناوی “حەمید کەوسەرنیا” بەڵێنیی پێدابوو کە ئەگەر لە زیندان ڕزگاری هات، یەکێک لە گورچیلەکانی بدات بە ئەو چالاکە کرێکارییە، بەڵام ساڵحی ڕایگەیاندووە: “هیچ کاتێک لەبەر تەندروستیی خۆم ناتوانم یەکێک لە ئەندامانی لەشی کەسێکی دیکە بەکار بێنم”.

مەحموود ساڵحی کە ڕێکەوتی ٨ی بانەمەڕی ٩٤ دەستبەسەر کرا، هەتا ئەو کاتە لە ڕێگەی دەوا و دەرمانەوە دیالیزی گورچیلەکانی دەکرد، بەڵام بەهۆی دوورکەوتنەوە لە دەواکانی گورچیلەکانی بەتەواوەتی لە کار کەوتوون و هەنووکە دەبێ ڕحژانی شەممە و سێ‌شەممە لە نەخۆشخانەی “خومەینی”ی شاری سەقز بۆماوەی ٤ هەتا ٥ کاتژمێر لەژێر دەزگای دیالیز دابێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.