بەشێک لە قسەکانی دانڵد ترامپ لە ڕێوڕەسمی دەست بەکاربوونی وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا

0
837

بەشێک لە قسەکانی دانڵد ترامپ لە ڕێورەسمی دەست بەکار بوونی، ئەمڕۆ هەینی ١ی ڕێبەندارنی ١٣٩٥ی هەتاوی لە کۆشکی سپی.

ڕۆژی کورد: ئێمە زۆر وڵاتمان دەوڵەمەند کرد بەڵام خۆمان لە بیر کردەوە، سنووری زۆر وڵاتمان پاراست بەڵام سنوورەکانی وڵاتی خۆمان بەڕەڵا، بەڵام ئەوە ڕابردوویە، ئێمە چاومان لە داهاتوویە.

ئێستا لێرە خەریکین جاڕنامەیەکی نوێ دەخەینە ڕوو کە هەموو جیهان ئێستا دەیبیستێ.

لەوە بەدوا تەنیا ئامریکا لە پێشەوەیە و بەر لە هەر شتێکە، هەر بڕیارێک لەمەڕ بازرگانی، باج، کۆچبەری و ….تاد بۆ ئەوە دەبێ کە خزمەت بە خەڵکانی ئەمریکا بکات.

ئێمە لە پێش ئەو وڵاتانە دەوەستینەوە کە کەلوپەلەکانی ئێمە ساز دەکەن و سامانی ئێمە دەدزن و تاڵانی دەکەن

من هیچ کات ئیزن نادەم ئێمە دڵسارد ببنەوە، ئامریکا جارێکی تر سەربەرز دەبێتەوە، ئەویش جۆرێک کە هیچ کات لەوە پێشتر نەبووبێ.

سامانی خۆمان دەگێڕینەوە، خەونەکانمان دەگێڕینەوە. ڕێگا و بان و شەقام و تونێل و هێڵی ئاسنی نوێ لە سەرانسەری وڵاتە زەنگینەکەمان لیدەدەین.

ئێمە دەبێ بە هێزی ئەمریکایی و بە کرێکاری ئەمریکایی وڵاتەکەمان دەگەشێنینەوە

ئێمە دوو یاسای نوێمان هەیە: ئەمریکایی بکڕن و ئامریکایی کار بکەن.

ئێمە بە دژی تیرۆریزمی توندئاژۆی ئیسلامی دەوەستینەوە و بە تەواوی بە ئەمریکا وەفادارین و ئەو وەفادارییە جارێکی تر دەگەڕێنینەوە ناو خۆمان، بە بێ هەڵاواردن.

ئێمە دەبێ خەون و هزری گەورەمان هەبێ، ئێمە لە ئەمریکا دەزانین کە وڵاتێک کاتێک پێشدەکەوێ کە خەونی گەورەی هەبێ و بەردەوام بێ ئەویش نەک هەر بە قسە و بۆڵە بۆڵ.

ئێستا کاتی قسەی بۆش و بێ بنەما نیە، ئێستا کات کاتی کار و کردەوەیە، ئیزن مەدەن کەس بە ئێوە بڵی ئە وکارە ئەنجام نادرێت، هیچ ئاستەنگێک ناتوانی پێشمان بگرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت