بەشی ڕووسیی ناوەندی ڕۆژی کورد دەستی بە چالاکی کرد

0
1019

ڕۆژی کورد: ناوەندی ڕۆژی کورد وەک ناوەندێکی سەربەخۆی کوردی کە ماوەی دوو ساڵە چالاکی و تێکۆشانی خۆی لە بواری جیاجیای خزمەت بە گەشەی  ڕووناکبیری و پەرەپێدانی هەست و تێگەیشتنی نەتەوەیی دەست پێکردووە و بە چەندین زمان لە چەندین ماڵپەڕی جیاجیا لە بواری جیاوازدا چالاکە، لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆیدا، بەشی ڕووسی کردەوە.

بەشی ڕووسیی ناوەندی ڕۆژی کورد لە ئێستادا چالاکە و ئەو هەوڵە بە هیممەتی چەند کوردێکی پسپۆڕ لە بواری زمانی ڕووسی و نیشتەجێی وڵاتی ڕووسیە، خراوەتە گەڕ.

ناوەندی ڕۆژی کورد تا ئێستا بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی، ئینگلیسی، ئاڵمای، فەڕانسەوی، بەلووچی، نۆروێژی و تورکی، چالاکی هەبووە و لە هەمان کاتدا ماڵپەڕی جیاجیای بۆ منداڵان، ژنان، مافی مرۆڤ، پەنابەران و …تاد، هەبووە و سەرجەمیشیان چالاکن و لە خەباتی بەردەوام دان.

بە گرنگی و کاریگەرییەک کە لە ئێستادا سیاسەتەکانی ڕووسیە لە ناوچە و لەسەر جیهان هەیەتی، بەشی ڕووسیی ناوەندی ڕۆژی کورد هیوا دەخوازێ لە گەیاندنی دەنگی کورد بە گشتی و دەنگی کوردی خۆرهەڵات بە ڕووسی زمانەکان، سەرکەوتن وەدەست بهێنێت.

ناوەندی ڕۆژی کورد، داوا لە سەرجەم کوردانی چالاک و پسپۆڕ لە بواری ڕۆژنامەوان و هەروەها زمانزان دەکات، یاریدەدەری ئەو ناوەندە بن بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرک و ئامانجەکانی و ئامادەیی و دڵ ئاوەڵایی خۆشی بۆ سەرجەم لایەن و تاکێکی نەتەوەیی کوردستان ڕادەگەیێنێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت