بەسەرهاتی وەرزشوانێکی کورد لە قارەمانەتیی جیهانەوە تا کۆسپ کەوتەیی و زەلیلی

0
1870

ڕۆژی کورد: جیهان بە گشتی و کورد بەتایبەتی، چیرۆکی تراژدیک و تاڵی یەکجار زۆر لە ناو سینگی خۆیدا تۆمار کردووە، چیرۆکی مەسعوود عەبدووڵاپووری، وەرزشوانی کورد، کە چەندین جار وەک پاڵەوانی یەکەمی جیهان ناسراوە و براوە بووە و ئیستا ٤ ساڵە لە سەر جێگا کەوتووە، یەکێک لەو چیرۆکانەیە کە لێرەدا بە کورتی ئاوڕی لێدەدەینەوە.

مەسعود عبداڵڵاپووری، ساڵی ١٣٥٩ لە شاری مەهاباد لە کوردستانی خۆرهەڵات لە دایک بووە.

بە هۆی بەهێزییەکی تایبەت و تواناییەکی سرنجڕاکێش کە هەیبوو، نازناوی ((تانکی ئیران))ـی پێدرابوو.

ساڵی ٢٠٠٢ بە فەرمی بووە بە ئەندامی یانەی ئێران لە بواری وەرزشی ڕەزمیی مووی تای.

ساڵی ٢٠٠٢ پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی ئێران لە بواری وەرزشی موویتای، کیک بۆکسینگ، فوولکنتاکت، زۆرانبازی فەرەنگی و کۆنگ فۆ، بۆخۆی مسۆگەر کرد.

سالی ٢٠٠٣ پلەی یەکەمی لە کێبەری جیهانیی قەزاقستان لە بواری وەرزشی موویتای وەدەست هێنا.

 سالی ٢٠٠٤ لەکێبەرکێی ئاسیا لە بواری وەرزشیی مووتای لە کێبەرکێکانی ئەقیانوسیەدا پلەی دووهەمی وەدەست هێنا.

ئەو وەرزشوانە کوردە بە گشتی ١٦ جار پلەی یەکەمی وەرزشی مووتای لە وڵاتی ئوسترالیا وەدەست هێناوە وە پشتوێنەی UFC,MIMA وەرگرتووە.

مەسعود عبداڵڵاپووری، جیا لە بواری وەرزشی، کەسێکی زانکۆدیتوو و خوێندەواریشە و سالی ٢٠١٢ بڕوانامەی کارناسی (بەکالۆریۆس) لە بواری پارامدیک وەرگرتووە.

مخابن ئەو وەرزشوانە کوردە، لە هەندەران و لە تاراڤگەنشینیدا، بە هۆی مردنی هەواڵی کۆچی دوایی باوکی کە دەگوترێ یەکجار لە لای ئازیز بووە، بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دەچێتە کۆماوە و هۆشی لە دەست دەدات.

لە ئێستادا ئەو وەرزشوانە نەبەزە کوردە و ئەو قارەمانەی جیهان، ماوەی ٤ ساڵە بە گشتی توانایی جەستەیی لە دەست داوە و لەسەر جێگا کەوتووە.

÷

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت