بەستنی کۆنگرەی بەناو ناودارانی کورد،لە لایەن ئێرانەوە، خزمەت بە دۆزی کورد یا پیلانگێڕی؟

0
1089

ڕژیمی داگیرکەری ئێرانی بۆ ئەوەی دووبەرکی بخاتە ناو ماڵی کورد و هەروەها بە مەبەستی پیلانگێڕی، لە چەند ڕۆژی رابردوو دا کۆنگرەیەکی لە ژێر ناوی کۆنگرەی ناوداران یا مەشاهیری کورد لە شاری سنەی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕێوە برد کە کاردانەوەی جۆربەجۆری لە ناو گەلی کورد بە گشتی و کوردی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی بە دوای خۆیدا هێنا و لاپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوونە گۆڕەپانی شەڕ و هێرشکردنە سەر یەکی بەشێک لە تاکەکانی کۆمەڵگای کوردستان .

ڕژیم بەو بە ناو کۆنگرە هەر وەها مەبەستێکی هەبوو کە کێشە و ئاڵۆزی بخاتە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگای کوردستان .

بە داخەوە تاقمێک لە هونەرمەندان و نووسەرانی ناو بەدەرەوەی کورد لەو بە ناو کۆنگرەیە دا بەشذاریان کرد کە جیا لەوەی بەشداریکردنەکەیان ڕەوەایی دان بوو بە دەسەڵاتی ڕژیمی پەت و سێدراە ، بوو بە هۆی ئەوەی دۆخێکی بێ متمانەیی لە نێوان خۆیان و گەلی کورد دروست بکەن و لە ڕاستیدا کارێکی هەلەیان کرد و بەشداری نەکردنیان زۆر زیاتر بە قازانجیان دەشکایەوە.

ڕژیمی ئیسلامیی ئێران لە یەکگرتوویی و ئاشتیی نەتەوەیی و ناوخۆیی گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات تۆقیوە و بە هۆی ئەوەی چەندین ساڵ بوو پردێکی پێوەندی و متمانەیی باش لە نیوان نوخبە و سیاسی و فەرهەنگییەکانی دەرەوە و ناوخۆی ڕۆژهەڵات دروست ببوو ، ئێستا ڕژیم دەیهەوێ ئەو پردە متمانەیە تێک بڕووخێنێ و لێکیان دوور بخاتەوە.

 بێگومان کارێک کە ڕژیمی ئێران بۆ کوردی ڕێک بخا ،بە پێی ناسیاوییەک کە لەو ڕژیمە و پیلانەکانی هەیە، بێشک پشت پەردەکەی ئامانجی نگریس و دوژمنکارانەی لە پشتە و هەر بۆیە پێویستە نەکەوینە ناو ئەو داوەی دایناوە و دەبێ وشیارانەتر هەنگاو باوێین و ڕێگە چارەشی بە جاشکردنی هەندێ کەس و بە باشکردنی تاقمێک کەسی دیکە نییە ، لە دژ بە یەکبوونمان تەنیا ڕژیمە کە قازانج دەکا و بەرژەوەندیی ڕژیم لەوە دایە کە ئێمە وەک کوردی ناوخۆ و دەرەوەی ڕۆژهەڵات لێک دوور کەوینەوە و هیچ لامان متمانەمان بە لایەکەی تر نەبێ.

بە چاوخشاندنەوە بە ئەزموون و مێژوو و بە ورد بوونەوە لە پیلانە پێشووەکانی ڕژیم با ئیزن نەدەین کە رژیمی ئێران ئامانجەکەی بپێکێ و هەوڵمان ئەوە بێ کە پێکەوە و یەکگرتووانە کار بۆ وەدەرنانی داگیرکەر لە خاکی کوردستان بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەخۆیی بدەین و خۆمان لە کۆیلەیی و ژێردەستەیی ڕزگار بکەین و هەوڵ بۆ کیان و دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان لە ڕۆژهەڵات بدەین.

ئەرسەلان مێریخی ئەندامی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.