بەرەی نەتەوەیی فەڕانسە لە هەڵبژاردنەکانی ناوچەییدا پێشڕەوە

0
577

 ….نوێدەکرێتەوە

پارتی ڕاستی تووندڕەو “بەرەی نەتەوەیی” بە سەرۆکایەتی مارین لۆپێن، پێشڕەوی هەڵبژارنەکانی ناوچەیی (رژیونال) فەڕانسەیە.

ئەگەر چی تاکوو ئێستا ئاکامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان ڕانەگەیەندراوە، بەڵام بەرەی نەتەوەیی لە کۆی ۱۳ ناوچە توانیوێتی لە شەس ناوچە سەرکەوتن بەدەست بێنێ. ولاتی فەڕەنسا لە ۲۷ ناوچە پێکهاتووە کە ۲۲  ناوچەی لە ناو ولاتی فەڕانسە و پێنج ناوچەکەی دیکە لە دەرەوەی  سنوورەکانی ئەم وڵاتە دایە.
پارتی بەرەی نەتەوەیی فەڕانسە هەتا کوو ئێستا ۳۰/۶% دەنگەکانی خەڵکی فەڕانسەی بەدەست هێناوە و بەمەش سەرکەوتنێکی مێژوویی بۆ ئەو پارتە تۆمار دەکرێ و دەبێتە پارتی یەکەمی فەڕانسە.

هاوپەیمانی ڕاستی میانەڕەو بە سەرۆکایەتی نیکۆلا سارکۆزی، سەرۆککۆماری پێشووی فەڕانسە ۲۷% دەنگەکانی بەدەستهێناوە و لە پلەی دووهەمدا دێ و هاوپەیمانی چەپی فەڕانسە و پارتی سووسیالیستی ئەم وڵاتە بە سەرۆکایەتی فڕەنسوا ئۆڵاند ۲۲/۷% دەنگەکانی بۆ خۆی مسۆگەر کردووە و لە پلەی سێهەمدا دێت.

سەرکەوتنی پارتی بەرەی نەتەوەیی فەڕانسە و ڕاستی تووندڕەو لەم وڵاتە لە راگەیەندنەکانی فەڕانسە و ئوروپا دا کاردانەوەی بەرینی بووە و بە بوومەلەرزەی سیاسی فەڕانسە و سەرکەوتنی مێژوویی ناویان بردووە.

لە ۴۴ میلیۆن کەس کە مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی ناوچەیی فەڕانسەدا هەیە، بە پێی ئامارە ڕەسمییەکان ۵۰% بەشدارییان کردووە.

ئەمرۆ یەکشەممە شەشی دیسامبر قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی ناوچەیی فەڕانسە بەرێوە چوو و قۆناغی دووهەم بڕیار وایە رۆژی ۱۳ دیسامبر ئەنجام بدرێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت