بەرەو کوردستانێکی سەربەخۆ/ بابەتێکی بەپێز لە ئینگلیسیەوە وەرگیڕدراوەتەوە

0
778

لە ئینگلیسیەوە بۆ کوردئ: هەڵمەت مەعرووفی

جیمز لیۆنز، فەرماندەی پێشووی هێزی زەریایی ئەمریکا و ڕاوێژکاری پلە بەرزی ئێستا ئەمریکا لە بابەتێک لە “واشنگتۆن تایمز” کە ١٩ی ئۆکتۆبر بلە ژیر ناونیشانی “بەرەو کوردستانێکی سەربەخۆ” بڵاوی کردۆتەوە، وێڕای ئاماژەدان بە گشتپرسیی ٢٥ی سیپتامبر و دەنگی بەرچاوی کورد کە لە ڕوانگەی ئەویشەو ەپێش بینی کراوبوو، باس لە هەوڵەکانی تاران، بەغدا و ئانکارا لە پێش و دوای گشتپرسی دەکات و دەڵێ ئەوان هێڵی هەواییان لەسەر کوردستان داخست، دواتر باس لە هەوڵەکانی ئێران دەکا و دەڵێ:

١٦ی سیپتامبر، بەغدا بە پشتیوانیی چەک و تەقەمەنیی ئێران، هێرشی هێنایە سەر کەرکووک کە شارێکی خاوەن نەوتی بەرچاوە، قاسم سلێمانی ١٥ی سیپتامبر، سەردانی کوردستانی کرد و لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی کۆبۆوە نەک بەرپرسانی حکومەتی هەرێم. دوای ئەوە هێزەکانی حەشدی شەعبی بە هاریکاریی سپای پاسدارانی ئێران هێرشیان کردە سەر کەرکووک و لەو شارە جێگیر بوون، کوردەکان هیچ بەرگریەکیان نەکرد و شار ڕادەست کرا.

دواتر دەڵێ، چاو لە ستراتژیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەن، سیاسەتی ئەمریکا پێشگرتنە لە بەهێز بوون و پەرەسەندنی هێژموونیی ئێران، ئەویش بە هاوکاریی هەندێ لایەن و نەتەوەی وەک کوردەکان کە لە شەڕی دژی داعش بەشدار بوون. لە ڕاستیدا، بوونی کوردستانێکی سەربەخۆ، کلیلی سەرەکییە بۆ پێشگرتن لە ئێران کە خەریکی سازکردنی پردێکی پەیوەندی و پێکەوەلکانە لە تارانەوە بۆ بەغدا و سووریە، لوبنان و مەدیتەرانە. ئەگەر بێت و ئەر پردە ساز بێ ئەوا ئێران دەتوانێ بە سانایی حیزبووڵا و هێزەکانی تری سەر بە خۆی پۆشتە بکات و ببێت بە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ ئاسایشی جیهان و ناوچەکە.

دواتر درێژەی دەدا و دەڵێ: جیا لە پشتگیریی زارەکیی سازبوونی دەوڵەتی کورد، ئێمە دەبێ وەخۆ کەوین و دەست بکەین بە سازکردنی پایەگایەکی عەمەلیاتی لە هەولێر یان باندێکی فڕۆکەخانەیی تا ١٣ هەزار پێ (ئەوە پێوەرێکی سەربازی و ئەندازیاریە و من نازانم یانی چەند و چۆن؟- وەرگێڕ). و هەروەها A-10s ـێک لە ناوەوە و دەرەوەی پێگەکە (ئەوەش پسپۆڕی دەوێ و بەڕاستی نازانم یانی چەند و چۆن؟).
جیا لەوانەش دەبێ چەند جووڵەیەک بکرێ بۆ ئەوەی کە جوولەکانی بەغدا، تاران و ئانکارا بە دژی کورد بوەستێندرێن.

ئەو کارە، ئاسایشی ئیسراییل بە تەواوی ناپارێزێ بەڵام هاوڕێ لەگەڵ ستراتژی و گەڵاڵە نوێیەکانی ترامپ لە دژی ئێران، دەتوانێ دەبێتە گوشارەکان تا ڕادەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە.

ئێمە دەبێ ڕاستیەکان ببینین: تەنیا هاوپەیمانێکی ڕاستەقینە و جێگای متمانە کە ئێمە ئەمڕۆ لە ناوچەکە هەمانە، ئیسراییلە و درەست ىوونی کوردستانێکی سەربەخۆ دەتوانێ ئێمە بگا بە دوو ئامانجە سەرەکییەکەمان واتا: بەهێز کردنی ئیسراییل و زێدەکردنی هاوپەیمان و هاوپشک و شەریک لە ناوچەکە،

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.