بەرپرسە بانکییەکانی ئێران و تورکیە بە مەبەستی سڕینەوەی دۆلار و یۆرۆ لە بازرگانیی نێوانیان، کۆبوونەوە

0
1224

ڕۆژی کورد: بەرپرسانی بانکیی ئێران و تورکیە، بە مەبەستی سڕینەوەی دۆلار و یۆرۆ لە پەیەوەندییە بازرگانییەکانی نێوان دوو لایەن، پێکەوە دانوستانیان کرد.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی تەسنیم کە لە سپای پاسداران نزیکە، یەکەمین کومیتەی هاوبەشی باسنیی کۆماری ئیسلامی و تورکیە، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە سەرۆکایەتیی حەسەن یەعقووبی، سەرۆکی گشتیی بانکی ناوەندیی کۆماری ئیسلامی و مەمەت تاشکین، بەرپرسی سەرەکیی جێگریی بەڕێوەبەریی بانکی ناوەندیی تورکیە، بەڕێوە چووە.

 لەو کۆبوونەوەیەکدا، سەرۆکی لێژنەکانی هەر دوو لایەن باسیان لە لابردنی کێشە بانکییەکانی نێوان دوو لایەن، بازرگانی کردن بە دراوی خۆجێی، پەیوەندی دانی سوئیچی کارتە بانکییەکانی دوو لایەن و بەڕێوەبرردنی بەردەوامی کومیتەی بانکیی هاوبەش لە ماوەی هەر سێ مانگ جارێک، دانوستانیان کردووە و لە ئەنجامدا بەڵگەیەکی لێک تێگەیشتن و هاوکاریی بانکیان پێکەوە واژۆ کردووە.

ئەو لێک تێگەیشتننامەیە، بە مەبەستی ئاسانکاری لە دۆخی گەیشتن بەو ئامانجانەی لەسەری هاوڕان و بۆ گەیشتن بە ئەنجامی بازرگانیەکی ٣٠ میلیارد دۆلاری لە نێوانیان تا کۆتایی ساڵی زایینی ٢٠١٧ واژۆ کراوە.

بڕیارە هەر لەو پێیەدا، کومیتەیەکی نوێنەرانی بانکیی دوو لایەن و هەروەها ڕێکخراوە ئابوورییەکانیان، مانگی ڕەشەممەی داهاتوو، لە تورکیە پێکەوە کۆببنەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت