بەرپرسێکی ڕووسیە بۆ ئەسەد: درێژەدانی شەڕ بە هەر نرخێک، مەترسیدارە

0
899

پێدەچێ شەڕ لە سووریە پێ بنێتە قۆناغی نوێوە، لە لایەکەوە وڵاتانی عەرەبی ئامادەی ناردنی هیزی زەویین بۆ سووریە و لە لایەکی ترەوە، تورکیە بەشێک لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی خستۆتە بەر هێڕش و ئێرانیش بە هەمان شێوە، هێزی تازەی ناردووە بۆ سووریە.

بەرپرسانی ئێرانی و سەید حەسەن نەسرووڵای ۆیزبووڵای لوبنان و حکومەتی نیوە گیانی سووریە، هەڕەشەیان لە وڵاتانی عەرەبی کردووە کە بۆیان نییە بێ ئیزنی دەوڵەتی ئەسەد، هێز بنێرن بۆ ئەو وڵاتە ئەگینا لەناو دەچن و لە تابووتی دارینەدا دەنێردرێنەوە وڵاتەکەیان.

ڕووسیە و ئێران سەرەکیترین هاوپەیمانانی ئەسەد بوون و تا ئێستا بە هەموو شێوەیەکی هەوایی و زەویی و بە ناردنی هێز و ڕاوێژکاری سیاسی و سەربازی، هاوکاری ڕژیمی ئەسەدیان داوە، بەڵام لە ئێستادا ئێران هەڕەشە لە دژبەرانی ئەسەد دەکات و ڕووسیەش داوا لە ئەسەد دەکات بە هەموو نرخێک درێژە بە شەڕ نەدات چونکە مەترسی لێدەکەوێتەوە.

سەفیری ڕووسیە، ویتالی چورکین لە نەتەوە یەکگرتووەکان گووتی: ” ڕووسیە بە تەواوی شێوەکان و زۆر بە شێلگیری لە ڕووی سیاسی، دیپلۆماتیک و سەربازی لە قەیرانی سووریەدا سەرقاڵە و تێوەگلاوە، حەز دەکەین بەشار ئەسەد ئەو ڕاستیە بێنێتە پێش چاوی خۆی”.

تا ئێستا زۆر کەم هەڵکەوتووە کە سیاسی و بەرپرسانی ڕووسیە، ڕەخنەی تووند لە ئەسەد و ڕژیمەکەی بگرن بەڵام چوریکن کە لەگەڵ ڕۆژنامەی کومرسانتی ڕووسیە وتووێژی دەکرد پیداگیر بوو کە ئەو قسانە رای تاکەکەسی خۆنی .

لە هەمان کاتدا چوورکین لای وایە کە قسەکانی بەشار ئەسەد لەگەڵ هەوڵە دیپلۆماتیکەکانی ڕووسیە، هاوتەریب نین و بە لایەکی تردا دەڕۆن و ئاراستەیەکی جیاوازیان هەیە، بە جۆرێک کە ڕووسیە بۆ کۆتایی پێهێنان بە شەڕی سووریە و سازدانی ئاگربەست، هەوڵ دەدات بەڵام ڕەژیمی ئەسەد لایوایە ئاگر بەست بەس نیە و دەبێ تا سەرکەوتنی کۆتایی لە شەڕ بەردەوام بێ، ئەوەش واتا شەڕ هەر بەردەوام دەبێ و ئەو دیمەنەش یەکجار مەترسیدارە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.