بەرپرسێکی پێشووى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئا‌مریكا، له‌باره‌ى بارودۆخى ناوچه‌كه‌وه رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌م نزیكانه سێ وڵاتى عه‌ره‌بى له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ده‌سڕدرێنه‌وه.
مایكل هایدن، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى هه‌واڵگرى ئا‌مریكا، رایگه‌یاند :” له‌ژێر رۆشنایی رێككه‌وتنامه‌ى “سایكس_ بیكۆ” كه 100 ساڵ پێش ئێستا ئیمزا كرا، به‌م نزیكانه لانى كه‌م دوو وڵاتى عه‌ره‌بى له نه‌خشه‌ى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌سڕدرێنه‌وه،
سه‌ربارى ئه‌و دوو وڵاته ، ناو چه‌ند وڵاتێكى دیكه‌ى عه‌ره‌بى هێنا كه جه‌نگیان تێدا هه‌ڵگیرساوه، له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ رۆژنامه‌ى ” لۆ فیگارۆ”ى فه‌ڕه‌نسى راگه‌یاند :” پێویسته رووبه‌ڕووى راستییه‌كان ببینه‌وه، شتێك نه‌ما ناوى عێراق و سوریا بێت، لوبنانیش به‌ره‌و شكست ده‌ڕوات”.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى ئا‌مریكا، گوتیشی :” هه‌موو ئه‌و وڵاتانه دابه‌ش بوون بۆ سه‌ر چه‌ند ناوێك، له‌وانه‌ش : كورد، سونه ، شیعه ، داعش و قاعیده، كه پێشتر له ژێر ناوى عێراق و سوریا كۆبووبوونه‌وه.
دواجار باسى له‌وه‌شكرد، كه ناوچه‌كه له دۆخێكى ناسه‌قامگیردایه و به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌مێنێته‌وه بۆ چه‌ند ساڵى داهاتوو ئه‌گه‌ر وڵاته كاریگه‌ره‌كان نه‌جووڵێن.