بەرپرسێکی سەربازیی ئێران سەردانی سنوورەکانی مەریوان ـی کرد

0
842

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد، ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، سەردارێکی سپا کە ناوەکەی نەزاندراوە لە ڕێگای هێلی کۆپتێر، سەردانی مەریوانی کردووە.

بەهۆی سەردانی ئەو بەرپرسە سەربازییەی ڕژیم، سەرجەم ڕێگەکانی مەریوان هەتا سنووری کانی مانگا بە هێزەکانی ڕژیم تەندرابوو.
بەرپرسانی ڕژیم لە مەریوان وایان بڵاو کردۆتەوە کە مەبەست لە هاتنی ئەو بەرپرسە سەربازییە بۆ مەریوان، کرانەوەی ڕێگایەک لە سنوور بووە  بەڵام هەندێک سەرچاوە ڕایان وایە، مەبەست لە هاتنی ئەو بەرپرسە سەربازییە  کردنەوەو دانانی پایەگایێکی گەورەی سپا لە کانی خەیاران بووە.

هەروەک پێشتر لە لاپەڕەی فەیسبووکیی ڕۆژی کورد بلاو بۆوە، ڕۆژی دووشەممە بە بەردەوامی هێلی کۆپێتر لە ئاسمانی مەریوان سووڕاوەتەوە.

شایانی باسە کە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، ئەوە دووهەم سەردانی بەرپرسانی سەربازیی ئێرانە بۆ ئەو ناوچەیە.  پێشتر و دوابەدوای ناڕەزایەتیی بەرینی خەڵکی شارەکانی مەریوان، بانە، سەردەشت و پیرانشار لەمەڕ داخرانی سنوورەکان، محەمەد پاکپوور لەگەل هێزیکی زۆری “جاش و پاسدار” بەبیانووی کردنەوەی سنوورەکان، لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان جێگیر بوونە.

یەکێک لە ماڵپەڕە خۆجێییەکانی مەریوان وێڕای  ئەو هەواڵەی ڕایگەیاندووە کە محەمەد پاکپوور، لێپرسراوەی سوپای تیرۆریستی پاسداران، بۆ کردنەوەی سنوورەکان هاتۆتە ناوچە سنوورییەکان

هەروەها پێویست بە ئاماژەیە کە ماوەی حەوتوویەک بەر لە ئێستا  سەرهەنگێکی سوپای پاسدارانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران، لە ناوچەی سنووریی پێنجوین بۆ شاری مەریوان، لە کاتی شناسایی ناوچە سنوورییەکاندا بەهۆی تەقینەوەی مین بە کوژرا. هەواڵدەریی “ئیسنا” شوناسی ئەو سەرهەنگە کوژراوەی سوپای پاسدارانی “عەلیڕەزا شەمسی پوور” ڕاگەیاندووە کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە بەرزاییەکانی کانی مانگا بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراوە. ئەو سەرچاوەیە هەواڵی بریندار بوونی دوو سەربازی سوپای پاسدارانی رژیمی ئیسلامیی ئێرانیشی ڕاگەیاندووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.