بەرپرسی دادگای تاران داوای زیاد کردنی گوشارەکان بۆ سەر وەززشوان و هونەرمەندان دەکات.

0
903
ڕۆژی کورد: غولامحوسێن ئیسماعیلی، بەرپرسی دادگای تاران داوای لە دەزگای دادوەری ئێران کرد کە گوشاری زۆرتر بخرێتە سەر وەرزشوانان و هونەرمەندان بۆ ئەوەی باشتر ڕێڕەوی لە فەرهەنگی ئیسلامی بکەن.
ئیسماعیلی هەروەها لە بەشێکی وتەکانی دا ئاماژە بە خراپ و نەگوونجاو بوونی دۆخی فەرهەنگی ئیسلامی لە هۆڵەکانی وەرزشی دەکات و دەڵێ دەبێ چاودێری زیاتر لەسەر ئەو هۆڵانە بکرێت تا پێش لە ئەنجامی ئەم جۆرە تاوانانە بگیرێت.
گرتن و دەست بەسەر کردنی وەرزشوان و هونەرمەند لە ئێران دا بە هۆی بڵاو بونەوەی وێنە یان بەشداری کردن لە میوانیی نایاسایی و ڕێگەپێنەدراو، بە گوێرەی ڕێژیمی ئێران بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاد کردووە، ئەوچەندەش بۆتە هۆی ئەوەی بەرپرسانی ڕێژیم داوای پێشگرتن و گوشار بە سەر ئەو جۆرە تاوانانە بکەن هەوڵ بدەن ئازادییەکان زیاتر بەرتەسک بکەن.
شایانی باسە ڕێژیمی ئێران هەر لە سەرەتاوە بە شکاندنی هەموو جۆرە چوارچێوەی تاکەکەسی و ئازادییەکان لە هەوڵی جێبەجێ کردنی یاساکانی ئیسلامی کە خۆیان دایدەنێن بە گوشار خستنە سەر خەڵکن ئەو چەندەش بۆتە هۆی ئەوەی کە دۆخێکی نالەباری کۆمەڵایەتی گرتن و زیندانی کردنی هەزارن کەس بە بیانوی جیاواز لێبکەوێەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.