بەرپرسانی زیندانی یاسووچ ڕێگا بە ناردنی نەخۆشێکی سیاسی کورد بۆ نەخۆشخانە نادەن

0
633

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، بەرپرسانی زیندانی شاری یاسووج، ئیزنیاننەدا زیندانی سیاسی کورد بە ناوی قەدریە قادری، بنێردرێتە نەخۆشخانە.

قەدریە قادری، زیندانی سیاسیی زیندانی ناوەندی یاسووج کە لە لای گوێ، سەرئێشە، بێ هەستی یەکێک لە دەستەکانی، تووشی ئازارێکی زۆر بووە و پێویستییەکی زۆری بە نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان هەیە، لە لایەن بەرپرسانی زیندانی ناوەندی یاسووج ڕێگەی پێنەدراوە و پێچ بە چوونی بۆ نەخۆشخانە گیراوە.

شایانی باسە کە هۆکاری ڕێگری بەرپرسانی زیندان لە ناردنی قەدریە قادری بۆ نەخۆشخانە، نادیارن، ئەوەش لە حاڵێکدایە کە بنەماڵەکەی بارمتەی ١٠٠ ملیۆنییان بۆ داناوە بەڵام دیسانیش مۆڵەتی پێ نەدراوە.

قەدریە قادری ساڵی ١٣٨٩ی هەتاوی دەست بەسەر کراوە و دوای ڕاگیرانی زیاتر لە ٢ مانگ لە سلوولە تاکەکەسییەکان و ئەشکەنجەدا لە دادگای شۆڕشـی شاری ورمێ بە تاوانی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی”، سزای ١٠ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپا کە لە دادگای پێداچوونەوەدا بوو بە ٧ ساڵ و ڕاگواستن و تەریک کردنەوە لە شاری یاسووج.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.