بەرهەمە هونەرییەکانی سەعید حەسەنزادە لە پێشانگای “ئێرانشار” لە تاران بەشدارن

0
625

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە تاران، بڕیارە بژاردەیەک لە بەرهەم هونەرییەکانی سەعید حەسەنزادە (ناسراو بە شۆڕش)، نیگارکێشی کوردی شاری بۆکان لە پێشانگاری “ئیرانشەهر” لە تاران، وێڕای بەرهەمی چەند نیگارکێشی ئێرانی، بخرێتە بەر دیدەی لایەنگرانی نیگارکێشی.

ئەو پێشانگایە لە ڕێکەوتی 19ی سەرماوەزی هەتا 3ی بەفرانباری 1395ی هەتاوی بەردەوام دەبێ.

پێشانگاکە لەو ماوەیەدا لە کاتژمێر 16 تا 20 کراوە دەبێ.

 

هونەرمەند سەعید حەسەنزادە (شۆڕش)
هونەرمەند سەعید حەسەنزادە
(شۆڕش)

سەعید حەسەنزادە (شۆڕش)، ساڵی (1981) لەشاری بۆکان لەدایک بووە. ساڵی 1375 لەژێر رێنموونی محەمەد ڕۆستەمزادە دەستی بەکاری نەققاشی کردووەو هەر ئێستاش بەردەوامە.

بەشێک لە پیشانگاکانی ئەو نیگاركێشە کوردە بریتین لە:

1997 پیشانگای بەیەکەوە- بۆکان

1998 پیشانگای بەیەکەوە- بۆکان

پیشانگای بەیەکەوە – مەڵبەندی فەرهەنگی و هونەری- بۆکان

2000 پیشانگای بەیەکەوە- مەهاباد

2000 پیشانگای بەیەکەوە- سەقز

چەند بەرهەمێکی ئەو نیگارکێشە ناسراوەی کورد لە خوارەوە ببینن: 

 photo_2016-12-06_21-47-50

photo_2016-12-06_21-47-53

photo_2016-12-06_21-47-55

photo_2016-12-06_21-48-00

photo_2016-12-06_21-48-04

photo_2016-12-06_21-48-06

photo_2016-12-06_21-48-08

photo_2016-12-06_21-48-11

photo_2016-12-06_21-48-13

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت