بێسەروشوێن بوونی ٦ هەزار پەنابەری تەمەن ژێر ١٤ ساڵ لە ئاڵمان

0
930

روژی کورد: بێسەروشوینی بوونی نزیک بە ٦ هەزار پەنابەری تەمەن ژێر ١٤ ساڵ لە ولاتی ئاڵمان، نیگەرانیی دەوڵەت و لیپرسراوانی ئەو وڵاتەی لێکەوتۆتەوە.

هەواڵدەرییەکانی ئاڵمان بڵاویان کردەوە کە لە ساڵی ڕابردووی زایینی‌دا هەزاران پەنابەری تەمەن ژێر ١٤ ساڵ لە وڵاتی ئاڵمان بێسەرو شوین بوون کە زۆربەیان خەڵکی وڵاتانی ئەفغانستان، سووریا، ئیریترە، مەراکیش و ئەلجەزایر بوون.

چاپەمەنییەکانی ژێر دەسەڵاتی کۆمپانیای میدیایی فۆنکە، ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٣ی خاکەلێوە (١١ی ئاوریل) بڵاویان کردەوە، هەزاران ئاوارەی منداڵ و مێرمنداڵ، کە لە وڵاتی ئاڵمان داوای پەنابەرییان کردووە، بێسەروشوین بوونە.

بەپێی بانگەشەی وەزارەتخانەیەکی ئاڵمان، لە ساڵی ڕابردوودا، ٥٨٣٥ مندال و مێرمندالی تەمەن ژێر ١٤ ساڵ، لەم وڵاتە بزر بوون و هیچ هەواڵێک لە چارەنووسیان نازاندریت.

لە درێژەی ڕاپۆرتی ئەو وەزارەتخانەیەدا هاتووە:” لە ساڵی رابردووی زایینیدا بە گشتی ٨٠٠٣ کەسی تەمەن ژێر ١٤ سال بێسەروشوێن بوون، کە لە کۆی ئەو ژومارەیە ٢١٧١ کەسیان دۆزراونەتەوە”.

وەزارەتی خاووخیزان، لە ئالمان ڕایگەیاندووە کە ناوی ژومارەیەک لەو منداڵ و مێرمنداڵانە تەمەن ١٤ سالانە، لە چەندین شوێن تۆمار کراون و چەند جارێکیش بە هەڵە ناوەکانیان تۆمار کراوە.

لوئیزە ئامستبێرگ، ژنە سیاسەتوانی حیزبی سەوزەکانی ئالمان وێڕای بە مەترسی لە قەڵەمدانی ئەو ژمارەیە، نیگەرانیی خۆی لەمەڕ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ مەترسیی دەستدرێژیی جنسی، لەشفرۆشیی زۆرەملی و چەوساندنەوە و کارپێکردنی ئیجباری دەربڕیوە.

هەروەها دوابەدوای داخستنی سنوورەکان لەلایەن وڵاتانی ناوجەی باڵکانەوە، ژومارەی پەنابەران لەماوەی ٣ مانگی یەکەمی ئەمساڵی زایینیدا لەسەدا ٦٦ دابەزیوە کە لەو ماوەیەدا ١٧٠ هەزار کەس روویان لە ئاڵمان کردووە، کە ئەو رێژەیە لەماوەی هاوشێوەی ساڵی ٢٠١٥دا سێ هێندە بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.