بیجاڕ: لە ڕووداوێکی هاتووچوودا، دوو کەس بریندار بوون

0
731

کورتە هەواڵ:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، بە هۆی وەرگەڕانی ترۆمبیلێکی پێژۆ ٤٠٥ لە ڕێگای نێوان بیجار بۆ دیواندەرە، ٢ هاووڵاتیی کورد بریندار بوون.

ئەو ڕووداوە کە بە هۆی ناستانداربوونی ڕێگاو بانەکان و بارینی بەفر، هاتووەتە ئاراوە، لە ٣٣ کیلۆمیتریی  بیجار بۆ دیواندەرە، ڕووی داوە.

ئەژماوی بریندارەکان، ٢ کەس ڕاگەیێندراوە.

لە ماوەی ڕۆژی هەینی ٢٩ی بەفرانبار/ 19ی ژانویە، بەفرێکی زۆر سەرجەم ناوچەکانی شاری بیجار و ناوچەی گەڕووسی سەر بەو شارەی داگرتووە.

بەو هۆیە، بۆ ڕۆژی شەممە ٣٠ی بەفرانبار، سەرجەم قوتابخانەکانی ئەو شارە پشوو ڕاگەیێندراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.