بۆکسۆرێکی مهابادی بوو بە کاپیتانی یانەی نەتەوەیی ئێران

0
1033

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵەکان، بۆکسێرێکی لاوی مهابادی وەک کاپیتانی یانەی نەتەوەیی لاوانی ئێران هەڵبژێردرا.

سیاوەش بەهاردوست، بۆکسۆری مهابادی لە کێشی ٧٦ کئلۆگرەم ـدا بۆ خولی ڕاهێنانی هەڵبژاردەی یانەی نەتەوەیی لاوانی ئێران، وەک کاپیتان دەست نیشان کراوە.

سیاوەش بەهاردوست، لەدایکبووی ١٣٨١ی هەتاویە و لە کێبەرکێی مێرمنداڵانی ئێران لە مانگی ڕابردوودا میداڵی زێڕی ئەو کێبەرکێیانەی وەدەست هێناوە.

ئەو وەرزشوانە لاوە مهابادییە، لە ڕیزی تەمەنیی مێرمنداڵانە بەڵام بە هۆی لێهاتوویی و سەرکەوتنی بەرز لە بواری وەرزشدا، وەک کاپیتانی یانەی نەتەوەیی لاوانی ئێران هەڵبژێردراوە.

سەرکەوتنی بەردەوامی وەرزشوانانی کورد لە ئاستی ئێران و جیهان لە حاڵێکدایە کە لە کەمترین دەرفەت و کەرستە و تەنانەت شوێنی پێویست بۆ ڕاهێنان بەهرەمەندن و زۆر جار ئاستەنگیشیان بۆ دەخوڵقێندرێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت