بۆکان: هێرش کرایە سەر پایەگای بەسیجی سەرچنار

0
1153

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی ئێستا لە بۆکانەوە بە ڕۆژی کورد گەیشتووە، ئەمشەو شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی ٦ی ڕەشەممە هێڕش کراوەتە سەر پایەگای بەسیجی سەرچنار لە ناوچەی چۆمی مەجیدخان.

شایانی ئاماژەیە کە ئەو هێرشە لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە ئەنجام دراوە.

بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد ئەو هێرشە کات ژمێر هەشت و نیو بە کاتی ئێران، کراوەتە سەر ئەو پایەگای بەسیجە و کەسانی هێرشبەر بە مەبەستی تۆقاندن و چاوترسێن کردن، بەسیجەکانی ناو پایەگا بەسیجەکەیان داوەتە بەر لێدان.

هەروەها بە پێی زانیارییەکانی سەرچاوەکەی ڕۆژی کورد لە بۆکان، لەو هێرشەدا چەک بەکار نەهاتووە و هیچ کوژراوی لێ  نەکەوتۆتەوە.

ئەو هێرشە لە حاڵێکدا ئەنجام دراوە کە سبەی لە ئێران هەڵبژاردنی خولی دەیەمی مه‌جلیسی شووڕای ئیسلامی و خولی پێنجەمی مەجلیسی خوبرەگان بەڕێوە دەچێ.

پێویست بە ئاماژەیە کە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە شارەکانی ورمی و بۆکان، چەند کەسی سەر بە ڕژیم کە لەو شارانە خەریکی بلاو کردنەوەی گەندەڵێ و هەروەها سیخوڕی و بڵاو کردنەوەی ماددە هۆشبەرەکان بوو، لە لایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە کوژران کە دەکرێ ئاماژە بە ئەو ناوانە بکەین: حوسێن بێریوان لە دزەی مەرگەوەر کە ١٧ گوللەی لێدرا و کوژرا،  حەسەن بانەیی لە بۆکان و عەبدوڵا داروەند کە لە ڕێگای کۆسە لەگەڵ هاوڕێیەکی تری بە گولە کوژرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.