بۆکان: لێدان و کوتانی دوو گەنج لە ناو بنکەی دەنگدان

0
579

بە گوێرەی ئەو هەواڵە پشت ڕاست کراوانەی کە بە ڕۆژی کورد گەیشتوون، ئەمڕۆ هەینی ٧ی ڕەشەممە لە کاتی هەڵبژاردن لە ئێران، لە شاری بۆکان دوو گەنج لە بکەیەیکی هەڵبژاردن کەوتنە بەر لێدان و کوتان.

ئەمڕۆ کات ژمێر ١٥ لە گەڕەکی میراوای بۆکان،دوو لاوی بۆکانی بە ناوەکانی شێرزاد کوڕی ڕەحیم تەمەن ٢٧ ساڵان و تەها کوڕی محەممەدساڵح تەمەن ٢٤ ساڵان، لە بنکەی دەنگدانی میراو، کەوتنە بەر هێرشی ٥ مەئمووری هیزە ئینتزامییەکانی ڕژیم و جاشێکی کورد.

مەئموورەکان دوا لێدان و کوتانی ئەو دوو گەنجە، ڕایاندەگوازن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان و تا ئیستاش هیچ زانیارییەک لەمەڕ دۆخی ئەو دوو کەسە لەدەستدا نیە.

شایانی باسە کە هۆکاری لیدان و کوتانی ئەو دوو گەنجە، بێ ڕێزی کردنیان بووە بە مەلاکانی بەربژێری مەجلیسی خیبرەگان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.