بۆبەرگی كوردیی ژنان و كولتووری كوردەواری دەكەونە بەرهێرشی كۆنەپەڕستان؟

0
2325
جەلیل ئازادیخواز

نووسینی: جەلیل ئازادیخواز

لەكۆبەندی خۆیدا كولتووری گەلان و نەتەوەكانی ئێران بەگشتی ، دژبەفۆرمی زەینی و فیگوڕی خوازراوی دەسەڵاتن لە ئێراندا. دەسەڵات بەدرێژای تەمەنی خۆی، لەهەموو ڕووبەرەكانی ژیانی كۆمەڵایەتی و كولتووری و سیاسی و ئابووری ئێراندا، سەرقاڵی ئۆبژە سازی بۆ ئایدیا ئیدڵۆژیكەكانی خۆی و لێدانی گشت ئۆبژەكانی نەخوازرا و نەیاربە خۆی بووە. ڕوونە كاربەدەستانی دەسەڵات لەڕووی زەینیەوە /سۆبژێكتیڤ / سەرتاپای كولتوور و شارستانیەتی گەلانی ئێران،بە نەیارو نەخەازراو و دژە نموونەی خۆیان دەزانن . هەر لەبەرئەمە،  ڕژێمی فكریی ئێران، دەخوازێ ئۆبژەیەكی ڕەفتاری وا بخولقێنێ،كەكۆی بوون و ژیانی لە چوارچێوەی زهنێەتی ئیدلۆژیكی خۆیدا پێناسەكراوبێت. بەجۆرێ كە وشیاری و كۆی جوڵانەوەی ئەم ئۆبژەیە ،لە پێوەری ئیدەلۆژی و پێكهاتەی هزری فەرمانڕەواوە پەسەندبێت. لەڕێگای ئەم ئۆبژانەوە كۆئەندامی گشتی كۆمەڵگاداگیركات ، تابتوانی داڕێژەرو ئەندازیاری تەنانەت ڕەفتاری تاكی وسەلیقەی كەسەکانیش بێت . ڕژێم چوون ڕوانینی بۆ ژیان و كۆمەڵ لە ئاخێزگەدا ڕوانینێكی سوبژكتیفە ،واتە زەین چەقانەیە . كۆئەندامی ژیانی كۆمەڵایەتی و كۆمەڵگا بەبوونێكی زەینی دەبینێت . هیچ ڕۆڵێك بۆ ئۆبژەی تاك ومرۆڤ ناهێڵێتەوە، تائێستا هەمووهەوڵەكانی نەزۆك بوون . نەزۆکی هەوڵەكان ، لەڕاستیدا بەرئەنجامی داڕمانی ئاوەزی وهزریی دەسەڵاتە. بیرمان نەچێت! ڕژێم سەرەڕای بانگەشەو هەڵگرتنی خەستی ماكەی ڕژێمێكی ئیدەلۆژیكی شیعەگەرای تئۆكرات ، تاسەرئێسقان ناسیونالیست و نەتەوەخواز و شۆفیەنیستە . لەماوەی ژیانی ئەم دەسەڵاتەدا ، سەرەڕای هەموو بزاوت و بەرەرنگاریە شوێن دانەرەكانی دیكە. بزووتنەوەت ژنان لەسەنگەری پێشەوەی تێكشكانی هزرو كولتووری دەسەڵاتدابووە. ژنانی كورد سەرەڕای ئەركە گشتی و ڕەگەزیەكانی خۆیان، لەم بەرخۆدانەدا و لە هەرس هێنانی  ڕژێم لە ڕەهەندی فكری وكولتوورت وهزریدا بەشی شێریان هەیە . بەجوورئەت دەتوانم بڵێم ڕەنگاڵەیی وئازادی وسەربەستی ژنی كورد ، لە بەرگ وباوەڕدا . یەك لە كۆسپەهەرەگەوروكانی تێكشكانی ، كۆی ئەوكۆمەڵگا زەینیە ئاواتیەیە ، كە ڕژێم خەونی سازدانی دەبینێ . شۆڕشی فكریی وسیاسیی وكولتووریی ژنانی كورد، لەڕووبەرەكانی كۆمەڵگای سڤیلی كورد و بزاوتی ڕرزگاری نەتەوەیی و بزووتنەوەی ڕەگەزی ژناندا بەرجەستەو شوێن دانەربووە و هەیە. پەلاماردانی ژنانی كوردو هێماكانی سەربەستی وئازادیان . پەلامارە بۆسەر ژیان وهزری ئازادیی وڕزگاری. ڕەنگەكانی بەرگی كوردیی هەریەكە هێمایەكن ، بۆ بەشێك لەبوون، خولقان و ئافراندن و تێفكرین . ژن خۆی نموونەی باڵای ئافراندن و ڕێكخستنە. ڕۆڵیان لە شۆڕشی مەدەنی و ڕەگەزیی وخەباتی ڕرزگاری نەتەوەیدا ، داینەمۆی خەبات وپێشكەوتن و لێكهەڵوەشانەوەی نەریت وكۆنەپەرستیە. لەم بەهار و نەورۆزەدا پەلاماری ژنانی كورد و بە سوخروگرتنی ڕەنگی سەوزی لەچكە جوانی خولقێنەكەی ژنی كورد. پڕە لە پەیامی كۆنەپەرستی وگەڕانەوە بۆ دواوە و هەوڵ بۆ زەبر دان لە ئاخێزگەی ڕزگاری وهزرو جوانی . نەورۆز و سەوزی و ژن ، سێ هێمای و نێشانەی گەورەی خولقان و سادی و جوانی وئافراندنن . ڕژێم تاسەرئێشقان دژی ئەمانەیە.

لەڕاستیدا ،دەسەڵات بە بیرلێكراوەیی وبەرنامەوە ، پەلاماری ئەم ئاخێزگە خولقێنەری كولتووری كوردیی داوە و دەدات ، ئەمەیەكەمجارنییە و ناتوانێ دواجاڕیش بێتن.لێرەداو پێش هەمووكەس دەبێ ڕووناكبیران و ئازادیخوازنی فارس دەنگی ناڕازیبوون وبەرهەڵستكاری بەرزكەنەوە. ئاخر گەل وخەڵك ونەتەوە و جەماوەر لەئێراندا نەماوە نەكەوتبێتە بەرسوكایەتی ڕژێم ، بەئاشكرا . كولتووری ئەوان نەبێت (دەڵێم ئاشكرا) بۆیە دەبێ بەجۆرێ نیشانی بەن ، كە دژی ئەم ئاپارتایدە كولتووریەن . وەگەرنە ڕەنگە خوڵك لێكدانەوەی تربكەن .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت