بڵاو بوونەوەی چەند وێنه‌ی دەگمه‌ن و مێژوویی شاری هەولێر

0
3142

ئه‌م وێنانه دەگه‌ڕینه‌وە بۆ ساڵی 1932ی زایینی که له لایه‌ن وێنه‌گرێکی ئه‌مریکی به ناوی “ئه‌ریک ماتسۆن” گیراون.

ھەولێر یان“Hewlêr” ، شارێکی دێرینی کوردستانە، ئێستا ناوەندی پارێزگای ھەولێر و پایتەختی ھەرێمی کوردستانە. شاری ھەولێر بە یەکێک لە کۆنترین شارەکانی جیھان دەژمێردرێت کە مێژووی بنیاتنانی دەگەڕێتەوە بۆ ٩٠٠٠ پێش زایین. لە نووسراوەکانی پادشای سۆمەری، سۆلکی ناونراوە بە ئوربیلم، لە نووسراوەکانی بابلی و ئاشووری بە ئەربائیلۆ ناودەبرا، کە بە مانای چوار خواوەند دەھات، لە سەردەمی بابلی شوێنی پەرستنی عەشتار بووە.

مێژووی قەلای ھەولێر دەگەریتەوە بۆ سەردەمی ئاشووریکان و ھەزار ساڵ پێش زایین.

This slideshow requires JavaScript.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت