پارتی ئازادیی كوردستان : بکوژی سێ پێشمەرگەی PAK بەتاوانی تیرۆر، سزای سێدارەی بۆ بڕایەوە

0
1289

ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاگەیێندراوی پارتی ئازادیی کوردستان رۆژی دووشەممە ١٦ نۆڤامبری ٢٠١٦ بەرابەر لەگەڵ ٢٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، دادگای پێداچوونەوەی هەولێر، لە دووا دانیشتنیدا، بە تاوانی تیرۆری کردنی ٣ پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستان، سزای سێدارەی بۆ کەسێک بە ناوی “ڕەحیم مەسفایی”، بڕییەوە.

ڕاگەیێندراوەکەی پارتی ئازادیی کوردستان كه‌ بۆ ڕۆژی كورد نێردراوه‌  بەو شێوەی خوارەوەیە:

 رۆژی ١٦ نۆڤامبری ٢٠١٦، دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر، لە دووا دانیشتنیدا، حوکمی ئێعدامی بۆ تاوانبار “رەحیم مەسفایی”، بڕییەوە.
رەحیم مەسفایی بەکرێگیراوی ئیتلاعاتی سوپای پاسدرانی ئێران، ئێوارەی رۆژی ٢٣ سێپتامبری ٢٠١٥ لە کردەوەیەکی تێرۆریستیدا، لە سەنگەرەکانی پارتی ئازادیی کوردستان لە مێحوەری رۆژاوای کەرکووک، ٣ پێشمەرگەی پارتی ئازادیی کوردستانی‌؛ تێرۆر کرد.
هەڤاڵان: مەهدی یارمحەمەدی (کارزان) فەرماندەی دەستە، بەهمەن یاری (بەدرە)، ئەڵڵانوور ئەندووز (ئەرکان)، لەو کردەوە تێرۆریستییەدا شەهیدوون.
کۆمیتەی راگەیاندنی پارتی ئازادیی کوردستان، راگەیەنداروێک لەو بارەیەوە دەر دەکا.

پارتی ئازادیی کوردستان
کۆمیتەی راگەیاندن
٢٩ گەڵاڕێزانی ٢٧١٦
١٩ نۆڤامبری ٢٠١٦

ڕەحیم مەسفایی
ڕەحیم مەسفایی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت